شبكة لالش الاعلامية

کۆمسیۆنێ ماوێ تۆمارکرنا قەوارێن سیاسی درێژ كر

کۆمسیۆنێ ماوێ تۆمارکرنا قەوارێن سیاسی درێژ كر

خەندان-

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت پرۆسەی تۆمارکردنی ناوی قەوارە سیاسییەکانی بۆ پرۆسەی راپرسی درێژکردوەتەوە.

لە راگەیەنراوێکی رۆژنامەوانیدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویانکردوەتەوە، فەرمانگەی پەیوەندی و راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ئاگاداری سەرجەم قەوارە سیاسییەکان دەکاتەوە کە پرۆسەی تۆماکردنی ناوی قەوارە سیاسییەکان بۆ پرۆسەی راپرسی بەردەوامیی دەبێت تا رێکەوتی 15ی ئەیلولی 2017.

ئەوەش لە کاتێکدایە بڕیارە لە رۆژی 25ی ئەیلولی 2017 لەسەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و ناوچە جێناکۆکەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم پرۆسەی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت.

هەروەها بڕیارە لە یەکی تشرینی دووەمی ئەمساڵیشدا هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتی هەرێم لە هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

رۆنكرن دەربارەی راگرتنا مووچێ خودان پێتڤيێن تایبەت دئێته‌ دان

Lalish Duhok

پشتى 56 رۆژێن هندابوونێ، تەرمێ زارۆكه‌كى کورد ل دەریايێ ئیجە دا هاته‌ ديتن  

Lalish Duhok

سێ ڕۆژێن ماتەمینێ ل سنوورێ ئیدارا سەربەخۆيا سۆران هاتنه‌ ڕاگەهاندن 

Lalish Duhok