په‌يڤدارێ فراكسیۆنا پارتی: گۆڕانێ نه‌ڤێت په‌رله‌مان بێته كاراكرن
باسنيوز:
گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان نیازی نییه په‌رله‌مان كاراببێتهوه و كات ده‌كوژێت.
به‌پێی زانیاری (باس‌نیوز)، له‌م رۆژانه كۆبوونه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێت، هه‌وڵه‌كان بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌جدی ده‌درێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ناو پارتی دیموكراتی كوردستان، به (باس‌نیوز)ی راگه‌یاند: “پارتی ده‌یه‌وێت پێش ڕیفراندۆم په‌رله‌مان كاراببێتهوه و كاری خۆی بكات”.
له‌وباره‌وه د.محه‌مه‌د عه‌لی، گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ (باس‌نیوز)، گوتی: “بزووتنه‌وه‌ی گۆراِن نایه‌ته پێشه‌وه و ناشیه‌وێت په‌رله‌مان كاراببێتهوه، خۆشی له‌كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌شارێته‌وه”.
گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی، ئه‌وه‌شی خسته روو: “بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له به‌رژه‌وه‌ندییه‌تی كه په‌رله‌مان ئاوا بمێنته‌وه، بۆیه ده‌بێت لایه‌نه‌كانی دیكه په‌رله‌مان كارا بكه‌نه‌وه”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
