شبكة لالش الاعلامية

چار لایەنێن دی پشته‌ڤانيا خۆ بۆ ریفراندۆمێ راگەهاند

چار لایەنێن دی پشته‌ڤانيا خۆ بۆ ریفراندۆمێ راگەهاند
K24 – ھەولێر

لە راگەیەندراوێكدا چوار لایەنی سیاسی دیكە پشتیوانی خۆیان بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان دەربڕی و رایدەگەیەنن “ھیچ بوارێك بۆ پێكەوەژیانی نێوان پێكھاتەكان لەناو عێراقێكی یەكگرتوو نەماوە و كاتی ئەوەیە گەلی كوردستان بڕیار لەسەر چارەنووسی خۆیان بدەن و ریفراندۆمیش گونجاوترین ریگەیە، بۆیە دەنگ دەدەین بە بەڵێ بۆ سەرخستنی ریفراندۆم”.

لەو راگەیەندراوەدا ھەر یەك لە بزووتنەوەی رزگاری دیموكراتی كوردستان، بزووتنەوەی ئاشتیخوازی كوردستان، حزبی پێشكەوتنخوازی دیموكراتی كوردستان، پارتی نەتەوەی كوردستان ھاتووە: “ئێمە پشتگیری ھەموو ئەو ھەوڵانە كە دەبنە ھۆی رێكخستنی نێوماڵی كورد و كاراكردنەوەی پەرلەمان و چاككردنی بژێوی خەڵك”.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەكراوە: “ھەرچوار لامان داوا دەكەین كە خەڵكی كوردستان بە ھەموو پێكھاتەنییەوە بچنە سەر سندووقەكانی دەنگدان و دەنگ بە بەڵێ بدەن و بە بەڵێ چارەنووسی خۆیان دیار بكەن”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

وه‌زاره‌تا پێشمه‌رگه‌ی: تیرۆرستێن داعشێ ڤالاتییا ئه‌منى ب ده‌لیڤه‌ دبینن

Lalish Duhok

كاره‌با دهۆكێ بۆ 24 ده‌مژمێرى

Lalish Duhok

ئەڤرۆ رێژا پاشەکەفتێ مووچێ ھێزێن ئێمناھیێ دێ ھێتە دیارکرن

Lalish Duhok