شبكة لالش الاعلامية

ماوێ خۆ تۆماركرنێ بۆ هەلبژارتنێن سەرۆكایەتيا هەرێمێ هاته‌ درێژكرن 

ماوێ خۆ تۆماركرنێ بۆ هەلبژارتنێن سەرۆكایەتيا هەرێمێ هاته‌ درێژكرن 
باسنيوز:

ئەمڕۆ یەكشەممە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد كە پرۆسەی خۆ تۆماركردن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی هەرێم درێژ كرایەوە.

بڕیار بوو وادەی خۆ تۆماركردن لە 3ی ئەیلوول (ئەم مانگە) تاكو 18ی ئەیلوول بێت، بەڵام بە پێی راگەیەندراوەكەی كۆمسیۆن، كە كۆپیەكی دەست (باسنیوز) كەوتووە، ماوەی خۆ تۆماركردن بۆ كاندیدی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان تاكو 3ی تشرینی یەكەمی داهاتوو درێژ كرایەوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە “ئاگاداری سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەینەوە كە پرۆسەی خۆتۆماركردن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی هەرێم بەردەوامی هەیە كە لە ڕێكەوتی 3ی ئەیلوول تاكو 3ی تشرینی یەكەم دەخایەنێ”.

لەمبارەیەوە سەرچاوەیەكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان بۆ (باسنیوز) دووپاتی كردەوە كە تا ئێستە هیچ كەسێك خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان كاندید و تۆمار نەكردووە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ل سلێمانيێ 424 زارۆك ل سەر جادان

Lalish Duhok

ئەمریكا چەكێ گران و پێشكەفتى دگەهينتە عێراقێ

Lalish Duhok

خانكێ.. په‌رتووكا (په‌لێن دارا چارده‌ما) یا هه‌لبه‌ستان هاته‌ ئیمزاكرن

karwanhaji