شبكة لالش الاعلامية

پەیاما نێچیرڤان بارزانى بۆ وه‌غه‌را داويا مام جەلال

پەیاما نێچیرڤان بارزانى بۆ وه‌غه‌را داويا مام جەلال

رووداو – هەولێر

نێچیرڤان بارزانی، وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان لە پەیامێكی ماتەمینیدا بەبۆنەی كۆچی دوایی مام جەلال، سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و سەركۆماری پێشووی عێراق رایگەیاند “مام جەلال رۆڵێكی گرنگ و لەبیرنەكراوی هەبوو لە شۆڕشی كوردستان و تێكۆشانی دیموكراسیدا لە عێراق و خاوەن نێوبانگێكی جیهانی بوو”.

ده‌قی پەیامەکە:

پەیامی سەرەخۆشی بۆ گەلی كوردستان و عێراق و بنەماڵەی مام جەلال و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان:

ئەمڕۆ گەلی كوردستان و عێراق، ئازادیخواز و تێكۆشەرێكی گەورەی ئازادیی كوردستان و دیموكراسیی عێراقی لەدەست دا كە ئەویش جەنابی مام جەلالە. بەو بۆنه‌یەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆم و حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە هەموو گەلی كوردستان، گەلی عێراق، هێرۆخان و كاك قوباد تاڵەبانی و كاك بافل تاڵەبانی و هەموو بنەماڵەی جه‌نابى مام جەلال تاڵەبانی و مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕادەگەیهنم.

جه‌نابى مام جەلال ڕۆڵێكی گەورەی لە شۆڕشی كوردستاندا هەبوو، هەر لە تەمەنێكی زووی لاوییەوە تێكەڵاوی بزووتنەوەی ڕۆشنبیری و سیاسیی كوردستان بوو، وەك سەركردەیەك ڕۆڵی لە خەباتی پارتی دیموكراتی كوردستان هەبووە و دامەزرێنەری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو كە هاوشان لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستاندا ڕۆڵێكی گرنگیان لە شۆڕش، دروستكردنی بەرەی كوردستانی، ڕاپەڕین و دامەزراندن و پاراستنی دەزگا دیموكراسی و شەرعییەكانی كوردستاندا گێڕا.

ڕۆڵی مام جەلال لە خەبات دژی دیكتاتۆری و هێنانەكایەی دیموكراسی لە عێراقدا، ڕۆڵێكی گرنگ و لەبیرنەكراوە. خوالێخۆشبوو سه‌رۆك مام جەلال لەگەڵ سه‌رۆك بارزانی و سەركردە دیموكراسیخوازەكانی دیكەدا، ڕۆڵی هەرە بەرچاویان هەبوو لە كاركردن و پێداگیریكردن لەسەر دروستكردنەوەی عێراق لەسەر بناغەی سیستەمێكی دیموكراسی و مەدەنی لە عێراقدا و یەكسانیی نەتەوەی كورد و عەرەب و پارێزراوبوونی مافی توركمان، كریستیان و هەموو نەتەوەكان و پەیڕەوانی ته‌واوى ئایین و مەزهەبەكان لە عێراقدا بە پەیڕەوكردنی بنەمای تەوافوق كە كرایە بناغەی بڕیاردان و بەڕێوەبردن بەپێی دەستووری عێراق.

مام جەلال وەك سەركۆماری عێراق لە بەغدا، لە هەوڵ و ململانێیەكی سەختی بەردەوامدا بوو بۆ جێبەجێكردن و پاراستنی دەستوور. بەهۆی پێگە تایبەتییەكه‌یه‌وه لای هەموو هێزە عێراقییەكان و بەهۆی لێهاتوویی خۆییه‌وه تا ڕادەیەكی زۆر ڕێگری لە پێشێلكردنی بنەمای تەوافوق و پشتگوێخستنی دەستوور دەكرد، هەر لەبەرئەوەش دەبینین دوای نەخۆشكەوتنی مام جەلال و دووركەوتنەوەی لە پۆستی سەركۆماری لە بەغدا، پێشێلكردنی دەستوور و بنەمای تەوافوق لە عێراق زۆر زیاتر بوو، ئەنجامی ئەوەش پەككەوتنی پرۆسەی سیاسیی عێراق و كارەسات و ماڵوێرانییەكی زۆر بوو بۆ هەموو عێراق. مام جەلال بەو شێوە كاركردنەی خۆی لە سەرۆكایەتیی كۆماردا، ببووە خاوەن نێوبانگێكی جیهانی.

پەیوەندیی من و مام جەلال، پەیوەندییەكی زۆر باش و ڕێزگرتن و لێكتێگەیشتنی بەردەوام بوو، زۆربەی ئەو كێشانەی كە دەهاتنە پێشەوە و دەبوونە بەشێك لە گفتوگۆ و پەیوەندییە بەردەوامەكانی نێوانمان، ئەنجامەكەیان هەمیشە چارەسەركردن بووە. لەگەڵ مندا هەمیشە خاوەن مێشكێكی كراوە بوو بۆ چارەسەركردنی كێشەكان.

لەدەستدانی سەركردە و سیاسییەكی وەك مام جەلال، زیانێكی گەورەیە بۆ كوردستان و عێراق و ناوچەكە. دووبارە پرسە و سەرەخۆشی لە هەموو ئەوانە دەكەم كە مام جەلالیان خۆشدەویست و هیوادارین هەموو لایەك بیر لە شێوەی كاركردنی مام جەلال بكەنەوە لە بەڕێوەبردنی كارەكاندا بە تەوافوق لە عێراق.

یادی هەمیشە بە خێر و جێگەی بەهەشت بێت.

نێچیرڤان بارزانی
سەرۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان

 

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

عێراقێ سێ لیوایێن سه‌ربازی هنارتن نه‌ینه‌وا

Lalish Duhok

هێلا ئاسمانى يا ئوردنی گه‌شتێن خۆ بۆ كوردستانێ ده‌ست پێ دكت 

Lalish Duhok

ھێرشەکا داعش ژلایێ ھێزێن پێشمەرگەی ھاتە شکاندن

Lalish Duhok