شبكة لالش الاعلامية

سەرۆك کۆمارێ سربیا: گەلێ كوردستانێ شەرێ درندەترین رێكخراوا تیرۆرستی كر

سەرۆك کۆمارێ سربیا: گەلێ كوردستانێ شەرێ درندەترین رێكخراوا تیرۆرستی كر
K24 – ھەولێر

ئەلكساندەر ڤۆتژیتژ، سەرۆك كۆماری سربیا رایدەگەیەنێت، گەلی كوردستان گەلێكی شۆڕشگێڕە و شەڕی دڕندەترین رێكخراوی تیرۆرستی جیھانی كرد، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، دەرگای دۆستایەتی وڵاتەكەی كراوەیە بەرامبەر بە ھەرێمی كوردستان.

لە دیدارێکی فەرمییدا لە نێوان ئەلکساندەر ڤۆتژیتژ، سەرۆکی کۆماری سربیا و فەلاح حەسەن، جێگری سەرۆکی لاوانی سیاسی جیھان بەیاوەری لاوانی سیاسی سربیا و لاوانی پارتی گەلانی ئەوروپا، باس لە دۆستایەتی کۆماری سربیا و ھەرێمی کوردستان کرا.

فەلاح حەسەن کە ھاوکات گەنجێكی کوردستانی باشوورە بەکاری لاوانی سیاسی جیھان سەردانی بیلگرادی پایتەختی سربیای کردووە رایگەیاند: “سەرۆک کۆماری سربیا پێیگوتم ئێوە گەلێکی شوڕشگێرن و خاوەنی خەباتن و شەڕی دڕندەترین رێكخراوی تیرۆرستی دونیاتان کرد كە داعشە، دەرگای دۆستایەتیمان کراوەیە بەرامبەر بەگەلی ھەرێمی کوردستان”.

فەلاح حەسەن دەشڵێت: “داوام لەسەرۆك کۆماری سربیا کرد کە ھاوکاری ھەرێمی کوردستان بکات و کونسوڵخانەی خۆشیان یان نوێنەرایەتی دیبلۆماسیان لە کوردستان بکەنەوە تا پەیوەندییەکان بەھێزبێت و پەرە بەدۆستایەتیەکان بدرێت، بەڵکو بتوانرێت بازرگانی لە نێوان ھەردوولادا دەست پێبکات و دیدارو کۆبوونەوە فەرمی لەنێوان ھەردوولادا ھەبێت”.

سەرۆك کۆمار بەو گەنجە کوردەی گوتووە خۆشحاڵ دەبین بە دروستکردنی پەیوەندییەکان و بەھێزکردنیان و دەرگای دۆستایەتیمان کراوەیە بەرامبەر بەگەلی ھەرێمی کوردستان.

فەلاح حەسەن کە جێگری سەرۆکی لاوانی سیاسی جیھانە لەلایەن لاوانی سیاسی سربیا بە فەرمی بانگھێشت کراوە بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی لاوانی پارتی گەلانی ئەوروپا و لاوانی سیاسی سربیا لە بیلگرادی پایتەختی ئەو وڵاتە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

مەسرور بارزانی لگەل بالیۆزێ کۆمارا چین ل عێراقێ کۆمبوو

Lalish Duhok

هه‌لوه‌ستێن جودا ل دۆر راپرسییا جودابوونا بریتانییا ژ ئێكه‌تییا ئه‌ورۆپا

Lalish Duhok

دهۆک..پێنج کەمپێن دى دێ ئێنه‌ دروستكرن

Lalish Duhok