شبكة لالش الاعلامية

سه‌رۆكێ فه‌ره‌نسا ستايشا رۆلێ سه‌رۆك بارزانى دكت

سه‌رۆكێ فه‌ره‌نسا ستايشا رۆلێ سه‌رۆك بارزانى دكت
كوردستان تيڤى:

له‌ كاتى پێشوازيكردنى سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا ئيمانوێل ماكرۆن له‌ شاندى هه‌رێمى كوردستان به‌ سه‌رۆكايه‌تى نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆك ماكرۆن ستايشى رۆڵى سه‌رۆك بارزانى كرد به‌ تايبه‌تى له‌ شه‌ڕى دژى داعشدا.

عه‌لى دۆڵه‌مه‌رى، نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ فه‌ره‌نسا له‌ لێدوانێكى تايبه‌تدا به‌ كوردستان 24ى راگه‌ياند، سه‌رۆك ماكرۆن پێشوازييه‌كى زۆر گه‌رمى له‌ شاندى هه‌رێمى كوردستان كرد و له‌ ده‌ستپێكى وته‌كانيدا گوتى: فه‌ره‌نسا به‌ چاوى رێزه‌وه‌ ده‌ڕوانێته‌ هێزى پێشمه‌رگه‌ كه‌ له‌ شه‌ڕى داعشدا به‌ رێبه‌رايه‌تى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى رۆڵێكى به‌رچاوى له‌ تێكشكاندنى داعشدا گێڕا و فه‌ره‌نساش ئه‌مه‌ هه‌رگيز له‌ ياد ناكات.

دوێنێ شه‌ممه‌ شاندى هه‌رێمى كوردستان به‌ سه‌رۆكايه‌تى نێچيرڤان بارزانى سه‌ردانى فه‌ره‌نساى كرد و له‌ كۆشكى ئيليزێ له‌ لايه‌ن ئيمانوێڵ ماكرۆنه‌وه‌ پێشوازى لێكران.

دواتريش له‌ كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا پشتيوانى وڵاته‌كه‌ى بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئاشتيانه‌ى كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا دووپاتكرده‌وه‌.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

حەمید باڤی:گرتنا مووسلێ بێ کوردان سەرناگرت

Lalish Duhok

پسپۆڕه‌ك: هه‌رێمێ كارتا گرتنا ئاڤێ دژی به‌غدا د ده‌ست دايه‌ 

Lalish Duhok

ئاگه‌هدارییه‌ك بۆ كه‌سوكارێن شه‌هید و ئه‌نفالكريان

Lalish Duhok