شبكة لالش الاعلامية

سبەی هەردوو سەرۆکایەتیێن پەرلەمانى و حکوومەتێ دێ کۆمبن 

سبەی هەردوو سەرۆکایەتیێن پەرلەمانى و حکوومەتێ دێ کۆمبن 
هەولێر-KDP.info-

بڕیارە سبەینێ سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکایەتیی حکوومەتی هەرێم کۆ ببنەوە و سەرۆکوەزیرانی کوردستان و جێگری سەرۆکوەزیران ئامادەی کۆبوونەوەکە دەبن.

(تارق جه‌وهه‌ر سارمه‌می)، راوێژکاری ڕاگه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستان، ڕایگەیاند: “چاوه‌ڕوان ده‌كرێ پێشنیوەڕۆی سبەی چوارشه‌ممه‌، 2017/12/13، کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لە نێوان سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ته‌لارى پەرلەمان بەڕێوە بچێت و بڕیارە هەریەک لە سەرۆکوەزیران و جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری سامانە سروشتییەکان و وەزیری پلاندانان و وەزیری دارایی بە وەکالەت و سەرۆک و جێگر و بڕیاردەری لیژنەکانی تایبەت بەم سێ وەزارەتە بەشدار بن.”

سەرچاوەیەکیش لە پەرلەمانی کوردستان، کە نەیویست ناوی ببرێت، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕایگەیاند: ”بڕیارە سبەینێ (نێچیرڤان بارزانی)، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بچێتە پەرلەمانی کوردستان و لەگەڵ سەرۆکایەتیی پەرلەمان کۆدەبێتەوە و لێژنەی دارایی پەرلەمانیش لە کۆبوونەوەکە بەشدار دەبێ.”

بە گوێرەی زانیاریی سەرچاوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا، پرسی دارایی و پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران و تواناییی حکوومەت بۆ مووچەی فەرمانبەران باس دەکرێت.”

جێی باسە لە ٢٧ی نیسانی ٢٠١٥ـەوە ئەمە یەکەم کۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان هەردوو سەرۆکایەتیی پەرلەمان و حکوومەتی هەرێمە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئەیاد عەلاوی: گه‌شبینم ده‌ستپێشه‌خه‌رییا من سه‌ر بگریت

Lalish Duhok

کۆریا باشوور: نڤيسينگه‌ها بالیۆزخانا خۆ ل هەولێرێ دێ کونسوولخانە

Lalish Duhok

جڤاتا وه‌زیرێن هه‌رێمێ ل دۆر پرۆژه بودجه‌یا 2019 كۆمبوو

Lalish Duhok