شبكة لالش الاعلامية

سیستانی داخواز دكت چەك تەنها دەستێ دەولەتێ دا بت

سیستانی داخواز دكت چەك تەنها دەستێ دەولەتێ دا بت

هەولێر ـ رووداو

ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق داوا دەکات چەكی ئەو گرووپانەی بەشداریان لە شەڕی دژی داعش كردووە، لە رێگەی رێكخستنەوەیان لەنێو دامەزراوەی ئەمنی و سەربازی تایبەت بكرێت بەدەوڵەت.

عەبدولمەهدی كەربەلایی، نوێنەری ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی لەکاتی پێشكەشكردنی گوتاری رۆژی هینی هۆشداریدا لە كەمتەرخەمیكردن لە بواری ئاسایش و گوتی “سەركەوتن بەسەر داعش مانای كۆتاییهاتنی شەڕی دژی تیرۆر نییە، ئەو شەڕە درێژەی دەبێت مادام كەسانێك هەن ئەو هزرە تووندئاژۆیەیان هەڵگرتووە كە قبوڵناكات هاوڕێكەی لەگەڵ كەسانی دیكە بە ئاشتەوایی بژی. هەروەها دەست لە كوشتنی بێتاوانان، رفاندنی ژنان، منداڵان و وێرانكردنی وڵات ناپارێزن”.

نوێنەری سیستانی جەختیكردووەتەوە “بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و هەڵكێشانی لە رەگ و
ریشەوە تەنها لە رێگەی ئاسایش و هەواڵگری ناكرێت، بەڵكو لە رێگەی هەڵمەتی هۆشیاركردنەوە، ئاشكراكردنی ساختەیی هزری تیرۆر و لادانی لە رێگەی ئیسلام، بڵاوكردنەوەی رۆشنبیری میانڕەوی و باشكردنی گوزەرانی دانیشتووانی ناوچە كۆنترۆڵكراوەكان دەبێت”.

سەبارەت بە پرسی گەندەڵی، نوێنەری سیستانی گوتی “بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دەبێ لە كارە هەرە لە پێشەكانی حكومەت بێت لە قۆناخی داهاتوودا، چونكە ئەو شەڕەش هیچی كەمتر نییە لە شەڕی دژی تیرۆر، ئەگەر بەهێزتر نەبێت”.

ساڵی رابردوو سیستانی داوای لە عێراقییەکان كرد یەكگرتوو و یەكڕیزبن و گوتی “سوننە، شیعە، مەسیحی و سەرجەم پێكهاتەكانی دیكە عێراقین و سەدان و هەزاران ساڵە پێكەوە لە عێراق دەژین”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

77 سال ب سه‌ر سێداره‌دانا پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د دەرباز بوون

Lalish Duhok

ئیرانێ ئەڤ دەرگەھێ بازرگانی ل سەر ھەرێمی گرت

Lalish Duhok

ئۆپه‌راسیۆنێن رزگاركرنا رۆژئاڤایێ فه‌لۆجه‌ ده‌سپێكرن

Lalish Duhok