شبكة لالش الاعلامية

نەشتەرگەرییەکا دی بۆ کۆسرەت رەسول هاته‌ ئەنجام دان

نەشتەرگەرییەکا دی بۆ کۆسرەت رەسول هاته‌ ئەنجام دان

رووداو – بەرلین

بەمەبەستی داخستنی ئەو دەرەچەیەی لە ریخۆڵەکانی کراوبووەوە، نەشتەرگەرییەکی دیکە بۆ کۆسرەت رەسول ئەنجامدرا و تاوەکو 72 کاژێر لەژێر چاودێریی پزیشکی دەمێنێتەوە.

د. دارا رەشید، سەرۆکی تیمی پزیشکیی کۆسرەت رەسول، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند “دوێنێ (هەیینی، 15-12-2017) لە بەرلین نەشتەرگەری دووەم بۆ کۆسرەت رەسول ئەنجامدرا”.

سەرۆکی تیمی پزیشکیی کۆسرەت رەسول هەروەها گوتی “ئەمە دوا نەشتەرگەرییە، نەشتەرگەرییەکەش بەمەبەستی داخستنی ئەو دەرچەیە بوو، کە لە ریخۆڵەکانی کرابووەوە”.

د. دارا رەشید جەختی کردەوە لەوەی “ئێستا کۆسرەت رەسول لەژێر چاودێری چڕی پزیشکیدایە، چاودێرییەکە 72 کاژێر دەخایەنێت، پاشان مەترسی لەسەر نامێنێت”.
دەرباز كۆسرەت، كوڕە گەورەی كۆسرەت رەسول لە هەڤپەیڤینێكدا لەگەڵ هەفتەنامەی رووداو کە رۆژی دووشەممە 13-11-2017 بڵاوکرایەوە، تەواوی چیرۆكی نەخۆشكەوتنی باوكی باسکردووە كە چۆن نەخۆشكەوتووە و چ نەخۆشییەكی هەبووە.

دەرباز كۆسرەت بە (رووداو)ی گوتبوو “باوكم پێشئەوەی نەخۆش بكەوێ لەگەڵی بووم، لەسەر مەزاری مام جەلال گەڕاینەوە، دایكم بۆ نانی ئێوارە سەروپێی ئامادە كردبوو”. دەرباز كۆسرەت گوتی: “باوكم دوای نانخواردن ژەهراوی بوو، ئازاری زۆری هەبوو”.

دەرباز كۆسرەت تەواوی زانیارییەكانی لەبارەی نەخۆشییەكەی باوكی تاوەكو گەیێندراوەتە نەخۆشخانەی فارووق لە سلێمانی باسکرد و گوتی: “باوكم چەندین ساڵە كێشەی گەدەی هەیە، كە نەخۆشكەوت یەكەمجار هەوڵماندا بە حەبی موسەكین چارەسەری بكەین، بەڵام كاژێر بووە 03:30خولەکی بەرەبەیان و ئازاری زۆرتر دەبوو، كاژێر بووە 05:00ی بەیانی ئازارەكە لە سنوور تێپەڕی و گەیاندمانە نەخۆشخانە. دوای ئەوەی ئەشیعەیان بۆ گرت، نەخۆشییەكە بەدیاركەوت و پزیشكەكان یەكسەر بڕیاریاندا نەشتەرگەری بۆ بكەن”.

نەخۆشییەكەی كۆسرەت رەسول چییە؟

ئەم نەخۆشییە بە گانگرینی ریخۆڵە ناودەبرێ‌، لە ئەنجامی وەستانی كتوپڕی رۆیشتنی خوێن بۆ ریخۆڵە روودەدات، حاڵەتێكی دەگمەنە، مەترسیدارە بۆ سەر ژیانی كەسەكە ئەگەر زوو چارەسەر نەكرێ، نیشانەكانیشی بریتین لە: سكئێشەی تووند، سكچوون، پیسایی خوێناوی.

ئەگەری مردن بەو نەخۆشییە 50% زیاترە بەتایبەتی ئەگەر بووبێتە گانگرین و زۆر زوو چارەسەر نەكرێ. خێرا ئەنجامدانی نەشتەرگەری لە قۆناخە سەرەتاكاندا رێژەی مردن بە راددەی 50-55% كەمدەكاتەوە. ئەو هۆكارانەشی ئەگەری مردن زیاد دەكەن بریتین لە: بەساڵاچوون، سستیی گورچیلە، سستیی جگەر و دابەزینی ئاستی ئۆكسجینی خوێن.

لەدوای ئەوەی کۆسرەت رەسول بۆ چارەسەرکردن گەیەندرایە ئەڵمانیا، لەوێ نەشتەرگەرییەکی بەسەرکەوتووی بۆ ئەنجامدرا، لەماوەی مانەوەشیدا لە نەخۆشخانە، زۆربەی سەرکردەکانی کوردستان سەردانیان کردووە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

حكومه‌تا هه‌رێمێ: پتر ژ 900 هه‌زار ئاواره‌ و په‌نابه‌ران ل هه‌رێمێ هه‌نه‌ و تێچوویێن وان 842 ملیۆن دۆلارن

Lalish Duhok

رێيا ھەولێر – مەخموور دئێته‌ ڤه‌كرن 

Lalish Duhok

بیڤه‌له‌رزێ ل هه‌له‌بچه‌ دا

Lalish Duhok