شبكة لالش الاعلامية

حەشدا شەعبی رێگرە ژ ڤه‌كرنا رێيا دھۆك – مووسڵ

حەشدا شەعبی رێگرە ژ ڤه‌كرنا رێيا دھۆك – مووسڵ
K24 – دھۆك

لە ھەفتەی رابردوودا وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر داوای ھاووڵاتیانی ناوچەكە، بڕیاریدا رێگای نێوان دھۆك- مووسڵ بكرێتەوە، بەڵام حەشدی شەعبی رێگری لە كردنەوەی ئەو رێگایە دەكات كە ئاستەنگی زۆری بۆ ھاتووچۆ و ژیانی رۆژانەی دانیشتوانی ناوچەكە دروستكردووە.

عەبدولخالق بابیری، فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری رۆژھەڵاتی دیجلە بە كوردستان24 گوت: “لەلایەن ھەرێمی كوردستان و رێگاكە كراوەتەوە، بەڵام حەشدی شەعبی لای خۆیەوە رێگاكەی داخستووە و نایكاتەوە”.

گوتیشی: “ئەو رێگایە لە رووی ئابووری و كۆمەڵایەتیەوە بۆ خەڵكی ناوچەكە گرنگی زۆری ھەیە، بۆیە حكومەتی ھەرێمی كوردستان دەیەوێت ھاتووچۆ بەو رێگایەدا ئاسایی ببێتەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، خەڵكی ناوچەكە لە سنووری دھۆك و مووسڵ، لە رووی كۆمەڵایەتییەوە تێكەڵی زۆریان ھەیە، بەھۆی گیرانی ئەو رێگایە خەڵكەكە لێك جیاكراوەتەوە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

كورده‌ك دبته‌ بالیۆزێ به‌رپرسیاره‌تیی يا كۆمه‌لایه‌تى ل ئێكه‌تيا ئه‌ورووپا

Lalish Duhok

دماوێ ساله‌كێ دا داعشێ 89 زارۆك بۆ په‌قینێن خۆكوژی بكارئيناينه‌

Lalish Duhok

هێشتا رۆژانە 100كەس ژ موسل ئاوارەی هەرێما كوردستانێ دبن‌ 

Lalish Duhok