شبكة لالش الاعلامية

فراكسیۆنا پارتی: هه‌تا گهۆڕين دپرۆژێ بوودجێ دا نەئێته‌ كرن بایكۆتا روونشتنا تایبەت ب بوودجێ دێ كه‌ين

فراكسیۆنا پارتی: هه‌تا گهۆڕين دپرۆژێ بوودجێ دا نەئێته‌ كرن بایكۆتا روونشتنا تایبەت ب بوودجێ دێ كه‌ين

باسنيوز:

بڕیاردەری فراكسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕای دەگەیەنێت، هەر دانیشتنێك پەیوەندیی بە بوودجەوە هەبێت، بەبێ ئەوەی گۆڕانكاری لە بوودجەدا نەكرێ فراكسیۆنە كوردستانییەكان بایكۆتی دەكەن و سوننەكانیش هاوڕامانن.

نەدا مێرگەسۆری، بڕیاردەری فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “سبەینێ یەكشەممە 28/1/2018 كۆبوونەوەی پەرەلەمانی عێراق بەڕێوە دەچێت هەرچەندە تا ئێستا بەرنامەی كار ڕانەگەیەندراوە، بەڵام پێدەچێ هەریەكە لە بابەتی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان و بابەتی بوودجەش باس بكرێت”.

بڕیاردەی فراكسیۆنی پارتی لەمبارەوە جەخت دەكاتەوە: “هەموو فراكسیۆنە كوردستانییەكان هاودەنگ و هاوڕان لەسەر ئەوەی كە بایكۆتی هەر دانیشتنێكی پەرلەمانی بكەن كە بابەتی بوودجەی 2018ی بەبێ دەستكاری تێدا بێت، لەگەڵ ئەوەشدا سوننەكانش هەمان ڕای ئێمەیان هەیە، چونكە سەرەڕای ئەوەی تێبینی لەسەر بوودجە بۆ حەیدەر عەبادی ڕەوانە كراوە، بەڵام بەبێ لەبەرچاوگرتنی تێبینییەكان پرۆژەكەی بۆ پەرلەمان ڕەوانە كردەوە دەیانەوێت خوێندنەوەی یەكەمی بۆ بكەن، ئەوەش تەنیا هەندێ لە كوتلە شیعەكان لەگەڵیدان”.

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت: “ئەگەر گۆڕانكاری لە بوودجەی 2018دا بكرێ دەبێ بە ڕێككەوتن بكرێت، هەروەها دەبێ حەیدەر عەبادی پێش خوێندنەوەی یەكەمی بوودجە بێتە پەرلەمان و وەڵامی سەرجەم داواكاری و تێبینییەكانی فراكسیۆنە كوردستانییەكان بداتەوە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

فراكسیۆنا كوردستانى:كوردان ل به‌غدا پێویستی ب هه‌ڤپه‌یمانيێ هه‌یه‌

Lalish Duhok

ترۆمبێله‌كێ دو گه‌نج كوشتن

Lalish Duhok

ده‌مێ دەواما فەرمانبەرێن کوردستانێ دئێته‌ كێمكرن

Lalish Duhok