شبكة لالش الاعلامية

شانده‌كی هەرێما كوردستانێ دێ سەره‌دانا ئيرانێ كت

شانده‌كی هەرێما كوردستانێ دێ سەره‌دانا ئيرانێ كت
هەولێر-KDP.info-

بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و ئێران ڕایگەیاند، بڕیارە لە ناوەڕاستی ئەم حەفتەیەدا، شاندێكی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتیی پارێزگاری هەولێر، سەردانی ئێران بكات.

عەبدوڵڵا ئاكرەیی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوتی: “رۆژی سێشەممەی دابێ، شاندێكی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتیی پارێزگاری هەولێر و بەشداریی ژووری بازرگانی و گومرگ و چەند بەشێكی دیكە، سەردانی پارێزگای ئورمییە دەكەن لە ئێران”.

ئاكرەیی گوتیشی، مەبەست لەو سەردانە، پتەوكردنی پەیوەندیی نێوان هەردوولا و پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانییە و، هەروەها بۆ ئاسانكاریكردنە لە دەروازەی حاجی ئۆمەران و ئورمییە و ئامادەكاریكردن بۆ كردنەوەی پێشانگاكانی ئێران لە هەولێر.

بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و ئێران ڕوونیشی كردەوە، پێشتریش سەردان هەبووە لە نێوان هەردوو لادا و ماوەیەك سەردانەكان نەمان، ئێستا جارێكی دیكە رێگا خۆش دەكرێت بۆ ئەوەی هاتووچۆ دەست پێ بكاتەوە، بڕیاریشە دوای جەژنی نەورۆز، كۆنفڕانسێكی بازرگانی لە شاری هەولێر ئەنجام بدرێت و، بۆ ئەو مەبەستەیش لە ئێستادا ئامادەكاری دەكرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ل هاڤینا ئەڤ سالە 500 میگاواتێن کارەبێ دێ هێنە زێدەکرن

Lalish Duhok

كۆچكا سپی پشكدارییا نێچیرڤان بارزانی د دانوستاندنێن دناڤبەرا قەتەر و عیراقێدا بلند نرخاند

Lalish Duhok

راپرسیه‌كا نوو: پترییا خه‌لكی دگه‌ل سه‌رخوه‌بوونا كوردستانێ نه‌

Lalish Duhok