شبكة لالش الاعلامية

بودجا ھەرێما كوردستانێ دئێته‌ ئامادەكرن 

بودجا ھەرێما كوردستانێ دئێته‌ ئامادەكرن 

K24 – ھەولێر

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، دەیەوێت بودجەی گشتی ساڵی 2019 ئامادەبكات و دوای وەرگرتنی رەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران رەوانەی پەرلەمانی كوردستانی بكات، بۆیە داوای لەسەرجەم وەزارەتەكان كردووە بودجەی پێویستی خۆیان ئامادەبكەن، لەكاتێكدا بەھۆی قەیرانی داراییەوە لە چوار ساڵی رابردوودا ھیچ بوودجەیەك رەوانەی ئەم خولەی پەرلەمانی كوردستان نەكراوە، تەمەنی یاسایی ئەم خولەش كەمتر لە چوار مانگی ماوە، دیار نییە فریای پەسندكردنی ئەم بووجەیەش دەكەوێت یاخود نا.

ھیڤا حەجی میرخان، بڕیاردەری لیژنەی دارایی و ئابووری پەرلەمانی كوردستان بە كوردستان24 راگەیاند: “بەپێی پێشبینیەكانی حكوومەتی ھەرێم، بارودۆخەكە بەرەو باشتر دەچێت، ئێستا باسی گەڕانەوەی پشكی ھەرێم لە بەغدا دەكرێت بە رێژەی لە 17%، ئەگەر دوای پەسندكردنی بودجەی ھەرێم ئەو بڕە پارەیە ھات دەتواندرێ، ئەوكات بۆی زیاد بكرێت”.

تەمەنی یاسایی ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان، رەنگە پەسندکردنی پڕۆژە یاساکە بۆ خولی داھاتوو دوابخات، بەو پێیەی تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمان 6/11/2018 کۆتایی دێت، بەڵام ئەندامێکی لێژنەی یاسایی گەشبینە بەوەی ئەگەر وەزارەتەکان زووتر بودجەی پێویستی خۆیان ئامادەبکەن، دەکرێ لەم خولەدا پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی داهاتوو پەسندبکرێت.

لەوبارەوە مونا قەھوەچی، ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت: “ئەگەر وەزارەتەكان پاڵپشت بن بەو بڕیارە و بە جددی كاری لەسەر بكەن، دەتوانن بودجەی ساڵی داھاتوو بێنە پەرلەمان و ئێمەش كاری لەسەر بكەین

ئاماژەکان دەری دەخەن، خولی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان پڕۆژەیاسای بوودجەی ساڵی 2019 پەسند دەکات، چونکە ئێستا لایەنە براوەکانی عێڕاق لە گفتوگۆدان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، مەرجی کوردیش لە دانووستانەکان گەڕانەوەی 17% بودجەی هەرێمی کوردستانە، ئەوکات بودجە لەسەر بنەمای توانای دارایی باشتر لە ئێستا ئامادە دەکرێت و رەوانەی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سه‌رۆكۆمارێ ئیراقێ داخواز ژ حكومه‌تا فیدرال كر مادده‌یێ 140 بجهـ بینیت

Lalish Duhok

وەزیرێ دارایی: بۆ ڤه‌ژاندنا هەرێما كوردستانێپشته‌ڤانيا بازرگانان دێ کەین

Lalish Duhok

عیراقێ 500 ملیون دولار ژ ژاپونێ قه‌ركرن

Lalish Duhok