شبكة لالش الاعلامية

پلانا رۆژا نەورۆزێ ل كەركووكێ هاته‌ ئاشكه‌راكرن 

پلانا رۆژا نەورۆزێ ل كەركووكێ هاته‌ ئاشكه‌راكرن 

رووداو ـ هەولێر

فەرماندەی پاراستنی ئاسایشی پارێزگای كەركووك پلانی ئەمنی تایبەت بە ئاهەنگەكانی جەژنی نەورۆزى لە پارێزگاكە ئاشكراكرد و رایگەیاند: “رەنگە ئاڵای جۆراوجۆر بەرزبكرێنەوە ، بەڵام هیچ ئاڵایەك لەسەر هیچ باڵاخانەیەك یان بەشێوەیەكی فەرمی بەرزناكرێتەوە”.

لیوا روكن مەعن سەعدی، فەرماندەی پاراستنی ئاسایشی پارێزگای كەركووك لە لێدوانێكی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: “بەبەشداری هێزەكانی دەزگای دژەتیرۆر و پۆلیس پلانێكی وردمان بۆ پاراستنی سەنتەری شاری كەركووك لە رۆژانی جەژنی نەورۆز داڕشتووە، بەپێی پلانەكە تەقەكردن قەدەخەیە و بەكارهێنانی ماتۆڕسكیلیش رێگەپێدراو نییە.”

فەرماندەی پاراستنی ئاسایشی پارێزگای كەركووك گوتیشی “رەنگە لە ئاهەنگەكاندا جلوبەرگی جۆراوجۆر بپۆشرێت و ئاڵای جۆراوجۆر بەرزبكرێنەوە، بەڵام هیچ ئاڵایەك لەسەر هیچ باڵاخانەیەك یان بەشێوەیەكی فەرمی بەرزناكرێتەوە، هەموو رێكارێكی پێویستیشمان بۆ پاراستنی ئاسایشی شارەكە گرتووەتەبەر.”

ساڵانە كورد بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و یادەكانی ئادار ئاهەنگ دەگێڕن، بەپێی لێدوانی بەرپرسە كوردەكانی پارێزگای كەركووك “لە دوای هێرشی هێزە ئەمنییەكان و حەشدی شەعبی بۆ سەر كەركووك و ناوچە جێناكۆكەكان ، كورد رووبەڕووی پێشێلكاری بەردەوام دەبنەوە”.

لە ئاهەنگی نەورۆزی ساڵی 2017 ئاڵای کوردستان لە سەر قەڵای کەرکووک هەڵکرا و ئاگری نەورۆز بەبەشداریی ژمارەیەکی زۆر لەخەڵکی ئەو شارە کرایەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

نێچیرڤان بارزانی و بالیۆزێ نوو یێ ئێکەتییا ئەورۆپا ل ئیراقێ کۆم بوون

Lalish Duhok

سەرۆک بارزانی:هێشتا ل ناڤ دەولەتا عیراقێ حەزا نەهێلان و ئینكاركرنا مافێن گەلێ كوردستانێ دئێتە دیتن

Lalish Duhok

ئه‌مریكا لبه‌ره‌ هێزێن خۆ ژ گه‌یاره‌ ڤه‌گوهێزته‌ ئه‌نبار

Lalish Duhok