شبكة لالش الاعلامية

حکوومەتا عێراقێ: تەڤاهيا پاشماوه‌يێن چەکێ کیمیایى  هاتينه‌ ژناڤبرن

حکوومەتا عێراقێ: تەڤاهيا پاشماوه‌يێن چەکێ کیمیایى  هاتينه‌ ژناڤبرن

رووداو-هەولێر

لە سییەمین ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە لەلایەن حکومەتی پێشووتری عێراقەوە، حکومەتی ئێستای عێراق رایدەگەیەنێت کە هیچ چەکێکی کیمیایی نییە و تەنانەت پاشماوەی چەکە کیمیاییەکانی حکومەتەکانی پێشووش بە تەواویی لەناو براون.

حکومەتی عێراق لە توویتێکدا پێشوازیی لە راگەیاندنی رێکخراوی قەدەخەکردنی چەکە کیمیاییەکان دەکات کە دان بەوەدا دەنێت کە عێراق ئەرکەکانی خۆی بەرامبەر بە رێکخراوەکە جێبەجێکردوون.

حکومەتی عێراق لەم توویتانەیدا هیچ ئاماژەیەکی بە ساڵیادی کیمابارانەکەی هەڵەبجە نەکردووە، بەڵام پابەندبوونی بە بڕیارەکانی پەیماننامەی چەکە کیمیاییەکان دەربڕیوە.

دەقی توویتەکەی حکومەتی عێراق

“حکومەتی عێراق پێشوازیی لە راگەیاندنی رێکخراوی قەدەخەکردنی چەکە کیمیاییەکان دەکات کە پشتڕاستی دەکاتەوە عێراق هەموو پاشماوەی چەکە کیمیاییەکانی لەناوبردوون و هەموو ئەرکەکانی پەیوەست بە پەیماننامەی چەکە کیمیاییەکانی جێبەجێکردوون. حکومەتی عێراق پابەندە بە بڕیارەکانی پەیماننامەی چەکە کیمیاییەکان و تێڕوانینەکانی بۆ جیهانێک بە بێ چەکی کیمیایی و بە بێ هەڕەشەی بەکاربردنیان.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئه‌مریكا بۆ ئێكه‌م جار ‘ دایكا هه‌می بۆمبه‌یان‌ ل ڤی وه‌لاتی بكارئین

Lalish Duhok

وەزارەتا دارایی دەربارەی دابەشكرنا مووچێ پێشمەرگەى رۆنكرنێ دده‌ت

Lalish Duhok

80%کریستیانان عێراق ب جێهێلايه‌

Lalish Duhok