شبكة لالش الاعلامية

حكوومەتا ھەرێمێ: داخوازێ ژ لایەنێن سیاسی دکەین پابەندی رێسا و رێنمایێن كۆمسیۆنێ بن

حكوومەتا ھەرێمێ: داخوازێ ژ لایەنێن سیاسی دکەین پابەندی رێسا و رێنمایێن كۆمسیۆنێ بن
هەولێر-KDP.info-

لە راگەیەندراوێكدا حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، لەگەڵ نزیکبوونەوەى وادەى هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق و دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردن، داوا لە لایەنە سیاسییەکان و هاووڵاتیان و پاڵێوراوان و لایەنگرانیان دەکەین کە لەکاتى ئەنجامدانى بانگەشەى هەڵبژاردن، پابەندی رێسا و رێنماییەكانی كۆمسیۆن بن.

لە راگەیەندراوەكەدا ھاتووە: “حکوومەتى هەرێمى کورستان جەخت دەکاتەوە لەسەر پاراستنى مافى گشت پاڵێوراوان و لیست و لایەنە سیاسییەکانى کوردستانى و عێراقى کە بە فەرمى تۆمار کراون لە کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردەکان، بۆ ئەنجامدانى چالاکییەکانیان و بانگەشەکردن بە ئازادى و لە چوارچێوەى یاسا و رێنماییەکان. هەر پالێوراوێک و لیستێکى هەڵبژاردن یان لایەنى سیاسى لەکاتى روودانى هەر دەستدرێژییەك لە هەر لایەکەوە بۆى هەیە سەردانى لایەنە پەیوەندیدارەکان بکات”.

لە خاڵێكی راگەیەندراوەكەدا ھاتووە: “پێویستە پرۆسەى بانگەشەى هەڵبژاردن بە گیانى یەکتر قبوڵکردن و رێزگرتن لە راى بەرامبەر و رەچاوى بنەماکانى مافى ئازادى رادەبرین بەڕێوە بچێت و گشت لایەنەکان خۆیان بە دوور بگرن لە هەر جۆرە توندوتیژى و ناوزڕاندن و کارى نایاسایى. و پابەندبن بە رێسا و رێنماییەکانى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان و یاسا پەیڕەوکراوەکانى حکومەتى هەرێم”.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێم ئاماژە بۆ ئەوەكراوە: “پێویستە گشت فەرمانگەکانى حکوومەت و دەزگا ئەمنییەکان هەماهەنگى تەواو بکەن لەگەڵ کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان، و کار بکەن بۆ بەڕێوەچوونى پرۆسەى بانگەشە و ئەنجامدانى هەڵبژاردن بەپێى بنەماکانى مافى مرۆڤ و پاراستنى مافى دەنگدەران و پاڵێوراوان و هاووڵاتیان”.

بڕیارە لە مانگی ئایاری ئەمساڵ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، ھەرچەندە چەند رۆژێك ماوە بۆ دەستپێكردنی بانگەشەی ھەڵبژاردن، بەڵام بەشێك لە لایەنە سیاسییەكان و كاندیدەكانیان بانگەشەی پێشوەختەیان دەستپێكردووە و بانگەشەكانیان تێكەڵ بە خۆپێشاندانی مامۆستا و فەرمانبەران كردووە، كە داوای ھەڵگرتنی سیستمی پاشەكەوتی مووچە دەكەن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ده‌زگه‌هێ لوتكه‌: ئه‌ڤ ساله‌ 53 هزار كه‌سان ژ عیراقێ و هه‌رێمێ كوچكرییه‌ ده‌رڤه‌ى وه‌لاتى

Lalish Duhok

11 كه‌سێن دی ب كۆرۆنايێ گیانێ خۆ ژ ده‌ستدا

Lalish Duhok

مەسرور بارزانی بۆ سودانی: بلەز كۆنترۆلا ئەڤێ رەوشێ بكەن و سەرومالێ خەلكی ب پارێزن

Lalish Duhok