گۆڤارهکا فەرەنسی راپرسییەکێ بۆ دەولەتا سەربەخۆيا کوردستانێ رادگەهينت
باسنيوز:
یەکێک لە گۆڤارە ناسراو و پڕ خوێنەرەکانی فەرەنسا لەبارەی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان ڕاپرسییەکی ڕاگەیاندووە.
گۆڤاری “لو پوانت” (Le Point) لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆی ئەو ڕاپرسییەی ڕاگەیاندووە و بە خستنەڕووی پرسیارێک دەپرسێت (ئایا پێویستە کورد وڵاتێکی سەربەخۆی هەبێت)؟.
بەپێی زانیارییەکان لە کاتی راگەیاندنی ئەو ڕاپرسییەوە هەتا ئێستا زیاتر لە 40 هەزار کەس بەشدارییان کردووە و دەنگیان داوە کە 91.8% بە بەڵێ دەنگیان داوە.
بۆ بەشداریکردن لەو ڕاپرسییە لێرە کلیک بکە.
چۆنیەتیی بەشداریکردن لە ڕاپرسییەکە:
کاتێک چوویتە سەر ڕاپرسییەکە، وەڵامەکان بەم شێوەیەیە: (Oui) واتە بەڵێ، (NON) واتە نەخێر، دوای ھەڵبژاردنی وەڵامەکە، کلیک لەسەر (Répondre) دەکەی.
لە کاتی بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی باشووری کوردستان، جیا لە دەزگا و ناوەند میدیاییە ناوخۆییەکان، چەندین دەزگای میدیای و دامەزراوە و ناوەندی توێژینەوەی بیانی و جیهانیش ڕاپرسییان بۆ سەربەخۆیی کوردستان ڕاگەیاند.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
