شانده‌کی بلندێ ئەلمانیا سەره‌دانا کوردستانێ دکت
باسنيوز:
شاندێکی باڵای حکوومەتی ئەڵمانیا سەردانی کوردستان دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە.
بڕیارە شاندەکە دوای نیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە 22/4/2018 (ئەمڕۆ)، لەڕێی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە بگاتە هەرێمی کوردستان.
شاندەکەی ئەڵمانیا بە سەرۆکایەتیی ەزیری گەشەپێدانی ئابووری و هاوکارییە و چاوەڕێ دەکرێ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆ ببێتەوە.
ئەو سەردانە، یەکەم سەردانی فەرمیی شاندی حکوومەتی ئەڵمانیایە بۆ هەرێمی کوردستان دوای خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو.
ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، کەرکووک، خورماتوو و ناوچەکانی دەوروبەری كه‌وتنە ژێر ده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق، دواتر هه‌ریه‌ك له كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتی و شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئاشكرایان كرد كه گرووپێكی نێو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌مه‌دا به‌رپرسیارن و ڕێككه‌وتنی ژێربه‌ژێریان له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق كردووه و به‌و هۆیه‌وه سه‌دان پێشمه‌رگه و هاووڵاتی شه‌هید و بریندار بوون و نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌سیش ئاواره بوون.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
