شبكة لالش الاعلامية

ئەنجامێن راپرسیا سەنتەرێن کوردستانی و عێراقی: ل کوردستانێ پارتی دێ ئێكه‌م بت 

ئەنجامێن راپرسیا سەنتەرێن کوردستانی و عێراقی: ل کوردستانێ پارتی دێ ئێكه‌م بت 

باسنيوز:

بەپێی ناوەندەکانی راپرسی، کورد لە بەغدا پێکەوە، لە هەموو لیستە عێراقییەکان زیاتر کورسی دەهێنێت و لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستانیش پارتی زۆرترین ژمارەی کورسی دەهێنیت و لە پلەی یەکمدا دەمێنێتەوە.

ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتییش دەڵێ دوای هەڵبژاردنەکان، حزبەکەی بەو پێگەیەوە هەوڵی پێکهێنانی یەک لیستی کوردستانی بۆ بەغدا دەدات.

سەنتەری (رەوابت بۆ توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی ستراتیژی لە عێراق)، لەبارەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە بڕیارە 12ی مانگی داهاتوو بەڕێوە بچێت، راپرسییەکی ئەنجام داوە و پێشبینیی بۆ ژمارەی کورسیی لایەنە سەرەکییەکانی هەڵبژاردن کردووە.

بەپێی راپرسییەکە، زۆرترین ئەو کورسییانەی بەدەست دێن لە لیستە عێراقییەکان، هاوپەیمانیی نەسری حەیدەر عەبادی 55 کورسی و هاوپەیمانیی فەتح بە سەرۆکایەتیی هادی عامری 43 کورسی، موقتەدا سەدر 35 کورسی، هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتیی نووری مالیکی 34 کورسی، رەوتی حیکمەی نیشتمانی بە سەرۆکایەتیی عەممار حەکیم 22 کورسی، ئیئتیلافی وەتەنییەی ئەیاد عەللاوی 35 کورسی، هاوپەیمانیی بڕیاری عێراقی، ئوسامە نوجەیفی 10 کورسی و لیستی (حەل) بە سەرۆکایەتیی جەمال کەربوولی 12 کورسی، بەدەست دەهێنێت.
سەبارەت بە لیستە کوردستانییەکانیش، سەنتەرەکە پێشبینیی کردووە کە لایەنە کوردستانییەکان هەمووان بە یەکەوە 57 کورسی بەدەست دەهێنن.

لەلایەکی دیکەشەوە، (دامەزراوەی رافیدەین بۆ دیالۆگ)، لەبارەی رێژەی دەنگی لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق، راپرسییەکی ئەنجام داوە و زۆرینەی بەشداربووانی راپرسییەکە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان پێیان وابووە کە پارتی دیموکراتی کوردستان لە پلەی یەکەم دەبێت و 24 کورسیی پەرلەمان بەدەست دەهێنێت، ئەوە بەبێ کورسیی کۆتا و ئەو ناوچانەی لەدوای رووداوی 16 ئۆکتۆبەر کەوتوونەتە دەستی هێزە عێراقییەکان و پارتی بایکۆتی هەڵبژاردنی تێدا کردووە.

لە ئێستای پەرلەمانی عێراقدا، پارتی بە کورسیی کۆتاکانەوە (28) کورسیی پەرلەمانی هەیە، یەکێتی (20) کورسی و گۆڕان (9) کورسی و یەکگرتوو (4) کورسی و کۆمەڵی ئیسلامیش (3) کورسیی هەیە.

لەسەر ئاستی عێراقیشدا، ئەو دامەزراوەیە پێشبینیی کردووە، لەنێو لایەنە شیعەکان هاوپەیمانێتییەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق و لەنێو سوننەکانیش هاوپەیمانیی نیشتمانی، بە سەرۆکایەتیی ئەیاد عەلاوی، زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمان بەدەست دەهێنن.

هەروەها (پەیمانگای کوردستان بۆ پرسە سیاسییەکان)، راپرسییەکی کردووە و بەپێی راپرسییەکە، پێشبینی بۆ ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بەم شێوەیەیە: لەسەر ئاستی عێراق کورد 61 – 62 کورسی دەهێنێت و لەو ژمارەیە پارتی 21-22 کورسی بەدەست دەهێنێت و لەسەر ئاستی لیستە کوردستانییەکان یەکەم دەبێت.

هاوکات چەندین ناوەندی دیکەی راپرسیش پێشبینییەکانیان خستووەتە ڕوو، کە جیاوازی لە دووەم و سێیەمی هەڵبژاردندا هەیە، بەپێی هەندێ لەو راپرسییانە یەکێتی لەم هەڵبژاردنەی پەرلەمانی عێراق لە کوردستان دووەم دەبێتەوە، بەڵام ژمارەی کورسییەکانی کەم دەکات، هەندێ دامەزراوەی دیکەش ئاماژەیان بە سەرکەوتنی قەوارە نوێیەکان کردووە لەم هەڵبژاردنە، بەشێوەیەک هاوپەیمانیی بەرهەم ساڵح و گۆڕان و کۆمەڵ بەیەکەوە بتوانن ژمارەی کورسییەکانیان لە یەکێتی زیاتر بکەن و لەسەر ئاستی کوردستان لە دوای پارتییەوە بن.

عەلی حوسێن، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی، رای گەیاند، ئەوان هەر لە سەرەتاوە فرەلیستییان بۆ كورد پێ باش نەبووە، ئەوکاتیش هەوڵیان داوە یەک لیستی کوردستانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق هەبێت، بەڵام هەندێ لایەن لەوە نەهاتوونەتە پێشەوە، گوتیشی: “دوای هەڵبژاردن کە دڵنیاین کورسییەکانی خۆمان و زیاتر لەوەش بەدەست دەهێنینەوە، ئەوکات وەكوو گەورەترین هێزی کوردستانی، هەموو هەوڵێك دەدەین کە هەموو لایەنەکان دوای هەڵبژاردن ببنە یەك لیست و کورد لە بەغدا لەناو پەرلەمان یەک فراکسیۆنی هەبێت”.

ئەو سەرکردەیەی پارتی، ئاماژەی بەوە دا ئەو متمانە بەخۆبوونەیان بۆ چەندین هۆکاری بابەتی و نەتەوەیی دەگەڕێتەوە، گوتی: ”هۆکارە بابەتییەکان ئەوەن کە پارتی بە یەکگرتوویی ماوەتەوە، هۆکارەکانی دیکەش پەیوەندیی بە هەڵوێستی نەتەوەیی و نیشتمانیی پارتییەوە هەیە، ئەو دوو هۆکارەش بەیەکەوە پارتییان وەکوو خۆی بە بەهێزی هێشتووەتەوە و رۆژ بە ڕۆژیش بەهێزتری دەکەن، لەبەرئەوە دڵنیاین لە بەدەستهێنانەوەی ئەو کورسییانەی کە هەمانە، سەرەڕای بایکۆتمان لە کەرکووک”.

لای خۆشیانەوە، محەمەد ئەمین پێنجوێنی، چاودێری سیاسی بۆ (باس) رای گەیاند، ئەوەی لە رابردوودا کورد بەدەستی هێنابێت بەهۆی یەکگرتوویی بووە و ئەوەشی لە دەستی دابێت بەهۆی پەرتەوازەییەوە بووە، گوتی: “ئەگەرچی تەوافوق لە عەقڵیەتی بەغدادا نەماوە، ئێستاش بەئاشکرا دەیانەوێ بەرەو حکوومەتی زۆرینە هەنگاو بنێن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر کورد یەکگرتوو و یەک گوتار و یەکڕیز نەڕواتەوە بەغدا، ئەوە دەستکەوتەکانی رابردووی پارێزراو نابن”.

جەختی لەوەش کردەوە، ئاساییە ئەگەر لایەنەکان ئێستا بۆ بەدەستهێنانی کورسیی پەرلەمان ململانێی یاسایی و ئاسایی خۆیان لەگەڵ یەکتری بکەن، بەڵام گرنگە کە رۆیشتنە بەغدا یەک لیستی کوردستانییان هەبێت و لەسەر کۆمەڵێک پرەنسیپی نیشتمانی ڕێک بکەون.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

دەستەيا گەشتوگۆزارێ: بۆ ڕاکێشانا گەشتیاران ل وەرزێ زڤستانێ چەندین چالاکيان دێ ئەنجام دەین

Lalish Duhok

پارتی و ئێكه‌تی بریار نه‌داینه‌ پشكداری كۆمبوونا عه‌بادی ببن

Lalish Duhok

سه‌رۆك بارزانی: كوردستان وه‌لاتێ‌ هه‌مووانه‌

Lalish Duhok