كه‌سه‌كى ل هه‌ولێرێ ده‌یك و بابێن خۆ كوشتن
SNN:
له‌یه‌كێك له‌گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری هه‌ولێر، كه‌سێك له‌ڕێگه‌ی چه‌قۆوه دایك و باوكی خۆی كوشتوه، پۆلیسیش ده‌ستی به‌لێكۆڵینه‌وه كردوه، به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانیش، ئه‌و خێزانه ماوه‌یه‌كی كه‌مه له‌ئه‌وروپاوه گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ كوردستان.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له‌گه‌ڕه‌كی هه‌ڤاڵان كوڕێك باوك و دایكی به‌چه‌قۆ كوشتوه‌و دواتر خۆیشی له‌سه‌ر بینایه‌كی به‌رزه‌وه هه‌ڵداوه‌ته خواره‌وه.
هۆگر عه‌زیز وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێریش له‌لێدوانێكدا بۆ SNN هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاستكرده‌وه‌و جه‌ختیكرده‌وه، “ئێمه وه‌كو پۆلیس له‌لێكۆڵینه‌وه‌داین و جارێ ناتوانین هیچ لێدوانێك بده‌ین”.
ته‌ئكیدیشیكرده‌وه، “به‌وپێیه‌ی له‌لێكۆڵینه‌وه‌داین تائێستا هۆكاری ڕوداوه‌كه دیارنییه، به‌ڵام له‌دوای كۆتاییهاتنی لێكۆڵینه‌وه، ورده‌كاریی زیاتر له‌باره‌ی ڕوداوه‌كه‌وه بڵاوده‌كه‌ینه‌وه”.
هه‌روه‌ك باس له‌وه‌شده‌كرێت، ئه‌و خێزانه چه‌ند ڕۆژێكه له‌ئه‌وروپاوه گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ كوردستان و ئه‌و خانوه‌یان به‌كرێگرتوه، خێزانه‌كه‌ش بریتین له‌سێ كه‌س، واته (دایك و باوك و كوڕه‌كه)، كوڕه‌كه‌ش تاقانه‌یه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
