هێلا ئاسمانيا كوردستانێ دێ ئێكه‌م گه‌شتێ بۆ ستۆكهۆلم ئه‌نجام ده‌ت
وشه:
بڕیاره سبه‌ی دووشه‌م هێلی ئاسمانی فلای ئه‌ربیل یه‌كه‌م گه‌شتی ئاسمانی له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ ستۆكهۆڵی پایته‌ختی سوید ئه‌نجام بدات.
هێلی ئاسمانی فلای ئه‌ربیل كۆمپانیایه‌كی فڕۆكه‌وانی كوردستانه و خاوه‌ن چه‌ندان فڕۆكه‌ی تایبه‌ت به خۆیه‌تی و یه‌كه‌مجاره له مێژووی كوردستان، كۆمپانیایه‌كی فڕۆكه‌وانی به ناوی كورد و كوردستان و به ستافێكی كورد گه‌شتی ئاسمانی له هه‌ولێره‌وه بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئه‌نجام ده‌دات.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی كۆمپانیای فلای ئه‌ربیل بڵاوی كردووه‌ته‌وه، گه‌شته‌كانی ئه‌و كۆمپانیایه بۆ ئۆكرانیا و ئه‌ڵمانیا و دانیمارك و به‌ریتانیا و هۆڵه‌ندا و و توركیا و وڵاتانی تری ناوچه‌كه ده‌ست پێ ده‌كات.
جیاوازی گه‌شت كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م هێڵه ئاسمانییه له‌وه‌دایه، كه ته‌واوی ستافه‌كه‌ی كوردن و به زمانی كوردی پێشوازیتان لێ ده‌كه‌ن و پێویستی و پرسیاره‌كانتان وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه له كاتی گه‌شت كردن دا، كۆمپانیاكه دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه سه‌لامه‌تی گرنگترین ئامانجه‌كانی گه‌شته ئاسمانییهكانییهتی، بۆیه وه‌ك یه‌كه‌م كۆمپانیای فه‌رمی و خاوه‌نی چه‌ندان فڕۆكه‌ی تایبه‌ت به‌خۆی له كوردستان ده‌ست به‌كار ده‌بێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
