د شەش ههيڤان دا 60 رۆژنامەڤان هاتينه كوشتن
باسنيوز:
رێکخراوێکی جیهانیی پەیوەندیدار بە راگەیاندنەوە رایدەگەیەنێت، کە لەماوەی شەش مانگدا، 66 رۆژنامەنووس لە 21 ناوچە کوژراون.
رۆژی چوارشەممە 4/7/2018، رێکخراوی ”Press Emblem Campaign“ لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، ئەو 60 رۆژنامەنووسە لەسەرەتای مانگی 1ـی 2018 تا سەرەتای مانگ 7ـی 2018 کوژراون.
رۆژنامەنووسەکان لە 21 وڵاتی جیهان کوژراون، کە وڵاتەکان بریتین لە؛
– لە ئەفغانستان 11 رۆژنامەنووس کوژراون.
– لە مەکسیک هەشت رۆژنامەنووس کوژراون.
– لە سووریا حەوت رۆژنامەنووس کوژراون.
– لە یەمەن پێنج رۆژنامەنووس کوژراون.
– لە هیندستان چوار رۆژنامەنووس کوژراون.
– لە بەرازیل سێ رۆژنامەنووس کوژراون.
– لە ئیکوادۆر سێ رۆژنامەنووس کوژراون.
– لە فلیپین سێ رۆژنامەنووس کوژراون.
– لە غەززە لە فەلەستین دوو رۆژنامەنووس کوژراون.
– لە گواتیمالا دوو رۆژنامەنووس کوژراون.
– لە پاکستان دوو رۆژنامەنووس کوژراون.
– لە بەنگلادیش یەک رۆژنامەنووس کوژراوە.
– لە کۆڵۆمبیا یەک رۆژنامەنووس کوژراوە.
– لە هایتی یەک رۆژنامەنووس کوژراوە.
– لە ئیندۆنیسیا یەک رۆژنامەنووس کوژراوە.
– لە عێراق یەک رۆژنامەنووس کوژراوە.
– لە لایبریا یەک رۆژنامەنووس کوژراوە.
– لە نیکاراگوا یەک رۆژنامەنووس کوژراوە.
– لە رووسیا یەک رۆژنامەنووس کوژراوە.
– لە سلڤادۆر یەک رۆژنامەنووس کوژراوە.
– لە سلۆڤاکیا یەک رۆژنامەنووس کوژراوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
