شبكة لالش الاعلامية

هه‌ر كه‌سێ پيڤەرێ ئاڤێ نه‌دانێت دێ ب 200 هەزار ديناران ئێته‌ سزادان 

هه‌ر كه‌سێ پيڤەرێ ئاڤێ نه‌دانێت دێ ب 200 هەزار ديناران ئێته‌ سزادان 

وشه‌:

بەستنی پێوەرەكانی ئاوی ماڵان گەیشتە پارێزگای هەڵەبجە و بەرپرسانی ئەو شارەیش دووپات لەوە دەكەنەوە، هەر كەسێك پێوەری ئاو نەبەستێ بە بڕی 200 هەزار دینار سزا دەدرێت.

ئەمڕۆ چوارشەم 18ـی تەمووز/ یۆلیۆ، كاوە عەلی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، پێویستە پێوەری ئاو ببەسترێت، چونكە نەبەستنی بە هەدەردانی ڕێژەیەكی زۆری ئاوی پارێزگاكەیە.

جێگری پارێزگاری هەڵەبجە گوتی، نادادپەروەرییەكی زۆر لە بەكارهێنانی ئاودا هەیە و نابێت ئەو ماڵانەی بڕی ئاوی زۆر بەكار دەهێنن وەك ئەو ماڵانە بێت كە بڕی ئاوی كەم بەكار دەهێنن، بۆیە ئەگەر ئەم پێوەرە ببەسترێت، بە هەدەردانی ئاو كەم دەبێتەوە.

ئەلەند تۆفیق بەڕێوەبەری ئاوی هەڵەبجە گوتی، پاش سەردانیی كۆمپانیا بۆ ماڵان و ئاگاداركردنەوەیان، پێویستە لەماوەی مانگێكدا پێوەری ئاو ببەستن، بەپێچەوانەوە لە نەبوونی پێوەرەكەدا سزا هەیە.

بەڕێوەبەری ئاوی هەڵەبجە گوتی، بڕی سزا 100 هەزار دینار وەك كرێی ئاو بۆ ئەو ماڵانەیە كە پێوەر نابەستن، ئەگەر تا سێ مانگیش بەردەوام بن لە نەبەستنی، ئەوا دەبێت 200 هەزار دینار غەرامە بدەن، بۆیە هیوادارین هاووڵاتییان پێوەر ببەستن.

بەستنی پێوەری ئاو لە پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك ئەنجام دراوە و بەمنزیكانە خوێندنەوەی یەكەمی بۆ دەكرێت و دەست دەكرێت بە كۆكردنەوەی بڕی پارەی ئاوی بەكارهاتوو.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

رێبەر ئەحمەد: ڕێكێ نادەین چ كەس كلتوورێ پێكڤەژیانێ ل كوردستانێ تێكدەت

Lalish Duhok

پشتیوان سادق: مافێ مامۆستایانه‌ ب رێكێن مه‌ده‌نى داخوازا مافێن خوه‌ بكه‌ن

Lalish Duhok

ئامانج ره‌حیم: دیار نینه‌ به‌غدا ژ ‌هنارتنا دراڤى به‌رده‌وام بت یان نه‌

Lalish Duhok