کۆمیسیۆن د ماوێ 72 دهمژمێران دا ئەنجامێن بەراهيێ يێن هەلبژارتنان دێ راگەهينت
رووداو – هەولێر
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان پەیڕەوی ژمارە9ی ساڵی 2018ی بۆ دەنگدان و جیاکردنەوە و ژماردنی دەنگەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسندکرد، کە بڕیارە 30ی ئەیلولی 2018 بەڕێوەبچێت.
بەپێی پەیڕەوەکە، پرۆسەی جیاکردنەوە و ژماردنەوەی دەنگەکان لە وێستگە و بنکەکانی دەنگدان بە ئامادەبوونی نوێنەری قەوارە سیاسییەکان بەڕێوەدەچێت و ئەنجامی سەرەتایی رادەگەیێندرێت. هەروەها کۆمیسیۆن لەماوەی 72 کاژێردا ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکە ئاشکرادەکات.
کاتی دەنگدان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاژێر 8:00ی بەیانی تاوەکو 6:00ی ئێوارە بەردەوام دەبێت. بەگوێرەی بڕگەی 3ی بەشی پێنجەمی پەیڕەوی هەڵبژاردن، رێگەنادرێت بە بردنە ژوورەوەی ئامێرەکانی وێنەگرتنی فۆتۆگرافی بۆ وێستگە و بنکەکانی دەنگدان، بەبێ رەزامەندی پێشوەختەی کۆمیسیۆن. بەکارهێنانی ئامێرەکانی مۆبایل لەناو وێستگەکانی دەنگدان قەدەخەکراوە.
پەیڕەوی دەنگدان و جیاکردنەوە و ژماردنی دەنگەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە 9 لاپەڕە پێکهاتووە، دابەشبووە بەسەر 15 بەشی جیاواز. پەیڕەوەکە باس لە کارتی دەنگدان، بەرپرسیارێتی بەڕێوەبردنی ناوەندی دەنگدان و ناوەندی جیاکردنەوە و ژماردنی دەنگەکان، ئەو کەسانەی رێگەپێدراون بچنە بنکەکانی دەنگدان، پسووڵەی پووچەڵ و پسوولەی دروست، کۆکردنەوەی ئەنجامەکان، راگەیاندنی ئەنجامەکان، دەکات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
