شبكة لالش الاعلامية

حکومەتا هه‌رێمێ راپۆرتا دارایی يا سالا 2016 و 2017 رەوانەی پەرلەمان کر 

حکومەتا هه‌رێمێ راپۆرتا دارایی يا سالا 2016 و 2017 رەوانەی پەرلەمان کر 
رووداو – هەولێر

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان راپۆرتی داهات و خەرجی ساڵی 2016 و 2017 رەوانەی پەرلەمان کرد.

لە وەڵامی نووسراوێکی پەرلەمانی كوردستان لە رۆژی 22-1-2018، سەرۆكایەتيی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران بە نووسراوێك لە 19-7-2018 بەیاننامەی دارایی ساڵی 2016 و 2017 رەوانەی پەرلەمانی كوردستان كرد.

بەپێی راگەیێندراوێکی پەرلەمانی کوردستان، بەیاننامەی دارایی ساڵی 2016 سەرجەم چالاكییە داراییەكانی ئەو ساڵە لەخۆدەگرێت، كە لە تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانەی دامەزراوە حكومییەكان وەرگیراوە لە 1-1-2016 تاوەكو 31-12-2016 و بەیاننامەكە بە چەند خشتەیەكی هاوپێچ، جۆری هەموو داهات و خەرجییەكانی حكومەت لە ساڵی 2016 دەخاتەڕوو.

بەیاننامەی دارایی 2017 سەرجەم ئەو چالاكییە داراییانەی ساڵی 2017 دەخاتەڕوو، كە لە تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانە وەرگیراوە تاوەکو 31-12-2017 بۆ خەرجی و داهات و لە چەند خشتەیەكی هاوپێچدا جۆری ئەو داهاتانەی كە وەرگیراوە و بووەتە سەرچاوەی تەمویلی وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ دابینكردنی بودجە، لەگەڵ خشتەی چۆنێتی ئەو خەرجییانەی كە ئەنجامدراوە بۆ ساڵی دارایی 2017 بە شێوەی رێژەیی كە لە 10 خشتەی جیاواز، خراونەتەڕوو.

د. جەعفەر ئیبراهیم ئیمینكی، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان هەردوو راپۆرتی دارایی بۆ كاری پێویست ئاراستەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان كردووە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پارتی: حەشدا شەعبی ل پشت رەوشا خرابا کەرکوکێ يه‌ 

Lalish Duhok

وه‌زاره‌تا ناڤخۆ دێ 300 ده‌رچوویێن ئاماده‌یی و زانكۆیێ دامه‌زرینیت

Lalish Duhok

پێشبینی دئێته‌ كرن ئێك مليۆن کەس ژمووسلێ ئاوارە ببن

Lalish Duhok