شبكة لالش الاعلامية

سەرۆك بارزانی: جيێ شانازیێ يه‌ كوردستان وه‌لاتێ پێكڤه‌ژیانا هەموو ئایین و نەتەوە و پێكهاتەيايه‌

سەرۆك بارزانی: جيێ شانازیێ يه‌ كوردستان وه‌لاتێ پێكڤه‌ژیانا هەموو ئایین و نەتەوە و پێكهاتەيايه‌

باسنيوز:

بەبۆنەی جەژنەکانی سەری ساڵی زایینی و لەدایکبوونی عیسا مەسیح (پەیامهێنی پەیڕەوانی ئایینی مەسیحی) ، سەرۆک بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.

سەرۆک بارزانی لە بەشێکی پەیامەکەیدا کە وێنەیەکی بۆ(باسنیوز) نێردراوە دەڵێ”جێگەی شانازییە كە كوردستان وڵاتی پێكەوەژیان و تەبایی هەموو ئایین و نەتەوە و پێكهاتەكانە و، پشت بە خوای مەزن و بە هیممەتی هەموو لایەك دەبێ ئەو پێكەوەژیان و برایەتییە قووڵتر ببێتەوە”.

ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانییە:-

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنەکانی سەری ساڵی زایینی و لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح درودی خوای لەسەر بێت، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی خوشك و برایانی مەسیحی لە كوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەكەم.

هیوادارم ئەو بۆنە پیرۆزە ببێتە هۆی دەستپێكی ژیانێكی پڕ لە ئاشتی و برایەتی نێوان هەموو لایەك و، كۆتایی بە تیرۆر و زوڵم و چەوساندنەوە بێت، بەتایبەت كە خوشك و برا مەسیحییەكانمان لە ساڵانی ڕابردوو ئازارێكی زۆریان بە دەست تیرۆریستانەوە بینیوە.

جێگەی شانازییە كە كوردستان وڵاتی پێكەوەژیان و تەبایی هەموو ئایین و نەتەوە و پێكهاتەكانە و، پشت بە خوای مەزن و بە هیممەتی هەموو لایەك دەبێ ئەو پێكەوەژیان و برایەتییە قووڵتر ببێتەوە.

ئومێد دەكەم هەموو جەژنەكانتان بە خۆشی و ئاشتی بكەنەوە و هیوای شادی و بەختەوەریتان بۆ دەخوازم.

مسعود بارزانی

24ـی 12ـی 2018

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى: چاره‌سه‌كرنا كێشه‌یێن هه‌رێمێ كلیلا سه‌قامگیریا ئیراقێ یه‌

Lalish Duhok

بارزانی: پێتڤییه‌ چاره‌یه‌كا نوو بۆ عێراقێ بێته‌دیتن

Lalish Duhok

به‌رهه‌ڤی بۆ شه‌ڕێ كونترۆلكرنا مزگه‌فتنا نووری دهێنه‌كرن

Lalish Duhok