شبكة لالش الاعلامية

زانیاری ده‌ربارەی نووکرنا گرێبەستا فەرمانبەران بۆ سالا 2019ێ دئێته‌ ئاشکه‌راكرن 

زانیاری ده‌ربارەی نووکرنا گرێبەستا فەرمانبەران بۆ سالا 2019ێ دئێته‌ ئاشکه‌راكرن 

باسنيوز:
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، گرێبەستی فەرمانبەران بۆ ساڵی 2019 نوێ دەکاتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی (باسنیوز) کە لەسەرچاوەیەکی نێو وەزارەتی دارایی بە دەستی گەیشتووە، وەزارەتی دارایی بۆ ساڵی 2019 گرێبەستی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە نوێ دەکاتەوە، کە بەشێوەی گرێبەست دامەزراون لە دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

ڕوونیشی کردەوە، هاوشێوەی ساڵەکانی ڕابردوو نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەو فەرمانبەرانە بۆ ماوەی یەک ساڵ دەبێت واتە لە 1/1/2019ەوە تاکو 31/12/2019 دەبێت.

جەختیشی کردەوە، لە ئەگەری پەسەندکردنی بوودجەی ساڵی 2019 ئەوا ئەو فەرمانبەرانەی زیاتر لە سێ ساڵە بە گر‌ێبەست دامەزراون بەپێی بڕوانامە و ساڵانی خزمەتیان و هەروەها بەپێی پێویستی فەرمانگەکان پێیان دەکرێنە هەمیشەیی.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان، زیاتر لە 30 هەزار فەرمانبەر و مامۆستای گر‌ێبەستی هەیە، بەپێی رێنماییەکی حکوومەتیش هەر فەرمانبەرێک دوای سێ ساڵ لە گرێبەستەکەی دەکرێتە هەمیشەیی کە هەندێکیان ئەو ماوە یاساییان تەواو کردووە، بەڵام ئەو بڕیارە بەهۆی قەیرانی داراییەوە ڕاگیراوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

تیمه‌كا نووژداران كارین دیتنێ بۆ چار زارۆكان ڤه‌گه‌رینن

Lalish Duhok

جێنین پلاسخارت: نابیت مووچه‌یێ فه‌رمانبه‌رێن هه‌رێمێ دگه‌ل كێشه‌یێن سیاسى‌ بهێته‌ تێكهه‌لكرن

Lalish Duhok

یونسێف:ل تەوارا زارۆیێن عێراقێ هەرن

Lalish Duhok