شبكة لالش الاعلامية

فەرماندەیەکێ پێشمەرگەى: لڤين و ژمارا چەکدارێن داعش به‌ره‌ف زێده‌بوونێ يه‌ 

فەرماندەیەکێ پێشمەرگەى: لڤين و ژمارا چەکدارێن داعش به‌ره‌ف زێده‌بوونێ يه‌ 
باسنيوز:

فەرماندەیەکى پێشمەرگە لە سنووری کەرکووک ئاشکرای کرد جموجۆڵى چەکدارانى داعش زۆر زیادی کردووە و ژمارەشیان بەردەوام لە زیادبووندایە، ئەگەر بەجدى کارنەکرێت بۆ رووبەروبوونەوەیان دەبنە مەترسییەکى گەورە بۆ ناوچەکە.

نورى حەمە عەلى فەرماندەى میحوەرى رۆژئاواى کەرکووکى هێزەکانى پێشمەرگە بە(باسنیوز)ى راگەیاند: “چەکدارانى رێکخراوى تیرۆریستى داعش بەردەوامن لە خۆرێکخستنەوە و رۆژ لە دواى رۆژیش ژمارەیان زیاد دەبێت،بۆیە جموجۆڵیشیان زیادى کردووە و رۆژانە هێرش و پەلامار بۆ سەر هێزەکانى عێراقى و بەتایبەت میلیشیاکانى حەشدى شەعبى ئەنجام دەدەن، ئەو ئۆپەراسیۆنانەى لەلایەن هێزە عێراقى و ئەمریکییەکانیش ئەنجام دەدرێت، دەرئەنجامى ئەوتۆیان نابێت چونکە تائێستاش داعش بە بەرچاوى ئەو هێزانە کردەوەکانیان ئەنجام دەدەن”.

روونیشى کردەوە” ئەگەر هەوڵێکى جدى نەدرێت مەترسییەکان زیاتریش دەبن و هاووڵاتیانى مەدەنیش زیاتر دەبنە ئامانجى هێرش و پەلامارەکان، وەک ئەو کاتەى دەسەڵاتیان هەبوو ناوچەیان لەژێر دەستدابوو،چونکە چەکدارانى داعش مەترسیان بۆ سەرجیهانیش هەیە نەک تەنیا عێراق”.

ئەو فەرماندەیەى پێشمەرگە ئاماژەى بە ئەوەش کرد” بەهۆى نەبوونى هەماهەنگى و هاوکاریى هێزەکانى پۆلیس و سوپاى عێراق لەگەڵ هێزەکانى پێشمەرگە، ئەو بۆشاییە ئەمنیەى کە لەنێوانماندایە ناتواندرێت پڕبکرێتەوە، ئەمەش بووەتە مەترسى بەتایبەت لە ناوچە کوردستانییەکان”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ب به‌لگه‌، وه‌زاره‌تا دارایی بریاره‌كا دژی به‌رژه‌وه‌ندیا فه‌رمانبه‌ران بۆ 2017 ێ ژی درێژ كر

Lalish Duhok

 مەسروور بارزانی: پاشەرۆژا هەرێمێ د دەست گەنجان دایە

Lalish Duhok

ل ڤان نێزیكان نووترین په‌رتووكا سەرۆک بارزانی دێ كه‌ڤیته‌ بەر دەستێ خوانده‌ڤانان

Lalish Duhok