شبكة لالش الاعلامية

دوو کاروانێن دی يێن ڤاکسینا کۆرۆنايێ دێ گه‌هنه‌ ھەرێما کوردستانێ

دوو کاروانێن دی يێن ڤاکسینا کۆرۆنايێ دێ گه‌هنه‌ ھەرێما کوردستانێ

باسنيوز:

بەرێوەبەری خۆپارێزی لە بەرێوەبەرایەتیی تەندروستیی ھەولێر، رای دەگەیەنێت تا ئێستا نزیکەی ٢٥ ھەزار کەس لە ھەولێر ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە و نزیکەی٧٥ ھەزار کەسیش ناویان تۆمارکردوە بۆ وەرگرتنی ڤاکسین، ھەفتەی داھاتووش دوو کاروانی دیکەی ڤاکسین دەگاتە ھەولێر.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 6/5/2021، سەرھەنگ جەلال، بەڕێوەبەری خۆپارێزی لە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی ھەولێر بە (باسنیوز)ی راگەیاند: پێدانی ڤاکسین لە ھەولێر بەردەوامە و ئێستا ڤاکیسنی جۆری سینۆفارمی دەدرێت لە ھاووڵاتیان.

گوتیشی ھەفتەی داھاتوو دوو کاروانی ڤاکسین لە جۆرەکانی فایزەو ئەسترازینیکا دەگه‌نە ھەرێمی کوردستان، ئەو ڤاکسینانەش دەدرێن بە ھاووڵاتیان.

لە بارەی ژمارەی ئەو ھاووڵاتیانەی ناویان بۆ وەرگرتنی ڤاکسین تۆمار کردووە، گەیشتووەتە سەرووی ٧٥ ھەزار کەس و ٢٥ ھەزار کەسیش ژه‌می یه‌كه‌می ڤاکسینیان وەرگرتوووە.

لە بارەی پێدانی ڤاکسین بە منداڵان گوتیشی: تا ئێستا ھیچ بریارێک نییە بۆ پێدانی ڤاکسین بە منداڵان، ئەو ڤاکسینانەش دەدرێت بەو کەسانەی کە رێگەپێدراون.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پێله‌كا دى يا گه‌رمێ روو دكه‌ته‌ كوردستانێ 

Lalish Duhok

جێگرێ سەرۆکێ پەرلەمانێ عێراقێ سەره‌دانا دهۆکێ دکت

Lalish Duhok

پۆلیسێن نەینەوا خێزانێن سەرکردێن داعش دەسته‌سه‌ر دكت

Lalish Duhok