شبكة لالش الاعلامية

هه‌ڤپەیمانيا نێڤ ده‌وله‌تى: هێرشا سەر هەولێرێ چوو زیان نه‌بوون 

هه‌ڤپەیمانيا نێڤ ده‌وله‌تى: هێرشا سەر هەولێرێ چوو زیان نه‌بوون 

باسنيوز:

گوتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش رایدەگەیەنێت، کە هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر هیچ زیانێکی لێ نەکەوتووەتەوە.

واینێ مارۆتۆ، گوتەبێژی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، رایگەیاندووە: هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجام دراوە.

واینێ مارۆتۆ هەروەها رایگەیاندووە: سیستەمی بەرگری لە بەرپەرچدانەوەی هێرشەکان بەکارهێنراوە و یەکێک لە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان لە دەرەوەی ئەو ئامانجەی بۆی نێردراوە کەوتووەتە خوارەوە.

گوتەبێژی هێزەکانی هاوپەیمانان جەختی لەوە کردووەتەوە، کە هێرشەکە کراوەتە سەر هێزەکانی هاوپەیمانان لەناو فڕۆکەخانە و هیچ زیانێکی مرۆیی و ماددی لێ نەکەوتووەتەوە.

واینێ مارۆتۆ ئەو هێرشە بە هێرش بۆ سەر سەروەریی یاسا و سەروەریی نیشتیمانیی عێراق هەژمار کردووە و رایگەیاندووە: ”ئەم هێرشانە ژیانی هاووڵاتیانی مەدەنی، هێزە هاوبەشەکانی عێراق و پێشمەرگە و هاوپەیمانان دەخەنە مەترسی“.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

دهۆک – زەلامەکێ کورێ خوە ب گۆلەی کوشت

Lalish Duhok

پەرلەمانێ عێراقێ یاسايا لێبۆرينا گشتی پەسندکر

Lalish Duhok

پسپۆره‌كێ ئابووری: تا دوو ساڵێن دی ھەموو فەرمانبەر دێ بنە خودان ھەژمارا بانکی

Lalish Duhok