شبكة لالش الاعلامية

بڕیار و رێكارێن نوو بۆ ڤه‌گوهاستنا فەرمانبەران دێ ئێنه‌ بجهئينان  

بڕیار و رێكارێن نوو بۆ ڤه‌گوهاستنا فەرمانبەران دێ ئێنه‌ بجهئينان  

باسنيوز:

سەرۆکی ئەنجوومەنی گشتیی ڕاژەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئاشکرای کرد، بۆ بابەتی گواستنەوەی فەرمانبەران، بڕیاری نوێ جێبەجێ دەكرێت و دەشڵێت: “گواستنەوەی بەكۆمەڵ بۆ فەرمانبەران دەكرێـت و ئەگەری هەیە گواستنەوەكە بۆ دەیان و سەدان فەرمانبەر بێت”.

سیراج بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی گشتیی ڕاژە، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: “ئێستا لەسەر داوای فەرمانبەر، حاڵەتی تاك تاكی گواستنەوە لە وەزارەتێك بۆ وەزارەتێكی دیكە بەردەوامە و هەیە، ئەویش بە رەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیران”.

ئاشكراشی كرد، وەكوو ئەنجوومەنی راژە، لە بابەتی گواستنەوەی فەرمانبەران پلانێكی دیكەیان هەیە، گوتیشی: “ئەوەی لە چوارچێوەی بەرپرسیارێتیی ئێمەدایە، گواستنەوەی بەكۆمەڵی فەرمانبەرانە، بەپێی دیراسە و لێكۆڵینەوە، كۆمەڵێك شوێن دەستنیشان دەكەین و كۆمەڵێك فەرمانبەر لە كۆمەڵێك وەزارەت بانگێشت دەكەین و لە ئاستی ئەدایان ئاگادار دەكرێنەوە، بۆ نموونە، كە چالاكییەكی ئەوتۆیان نەبێت، بۆیە بۆ شوێنێك دەگوازرێنەوە، كە چالاكیی باشتریان هەبێت”.

سیراج بارزانی، ئاماژەی بەوەش دا، گواستنەوەی بەكۆمەڵی فەرمانبەران بە راوێژ دەبێت، گوتیشی: “گواستنەوەكە بە راوێژ و گفتوگۆ دەبێت، بەڵام كارێكی زۆر فراوان دەبێت، گواستنەوەكە بۆ دەیان و سەدان فەرمانبەر، ئەگەری هەیە بۆ زیاتریش بێت”.

سەرۆکی ئەنجوومەنی گشتیی ڕاژە دەشڵێت: “لە ماوەی سی ساڵی رابردوودا، گواستنەوەی فەرمانبەران لە دامودەزگاكانی حكوومەت لەسەر بنەمای داتا و زانیاریی ئەلیكترۆنی نەبووە، تەنیا لەسەر داواكاریی خودی فەرمانبەر بووە، زۆربەی فەرمانبەرانیش بەدوای ئەوەدا بوونە، كە بچنە شوێنێك مووچە و دەرماڵەیان باشتر بێت، مەرج نییە ئەنجوومەنی راژە بەوە كار بكات، بەڵكوو دەمانەوێت گواستنەوەی راژە لەسەر بنەمای پێشكەشكرنی خزمەتگوزاری بێت بۆ خەڵك”.

روونیشی كردەوە، كە ئامانجیان ئەوەیە فەرمانبەران چالاك بن و فەرمانگەكانیش خزمەتگوزارییەكانیان باشتر بێت، ئەگەر لە شوێنێك فەرمانبەرێك بێ ئیش بێت، ئەوە ئەركی حكوومەتە چوست و چالاكی بكات، ئێمە بە چاوی رێزەوە سەیری فەرمانبەران دەكەین و دەبێـت هێز و توانای فەرمانبەر بۆ خزمەتی گشتی بەكار بخرێت”.

سیراج بارزانی، جەختیشی كردەوە، حكوومەت چەند ساڵێكە خەریكی دانانی وەسفی وەزیفییە، گوتیشی: “وەسفی وەزیفی تەنیا سیڤیی فەرمانبەر نییە، بەڵكوو لەمەودوا هیچ فەرمانبەرێك لە حكوومەت كار ناكات، ئەگەر وەزیفەكەی وەسف نەكرابێت، دەمانەوێت كەسی گونجاو بۆ وەزیفەی گونجاو بێت، بەپێی بڕوانامە و لێهاتوویی و شارەزاییەكەی”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پارتی داخوازا سەرۆکایەتیا سێ لیژنەيێن پەرلەمانێ عێراقێ دکه‌ت

Lalish Duhok

5 ملیون دینار بو ماموستا و خویندکاران دێ ب قەرز هێنە دان

Lalish Duhok

كرملین:سه‌باره‌ت ب كوردێن سوریا، هیچ رێككه‌فتنه‌ك لگه‌ل توركیا نینه‌

Lalish Duhok