شبكة لالش الاعلامية

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی هۆڵەندا دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی هۆڵەندا دەکات

K24 – هه‌ولێر:

ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی ئۆکتۆبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە یاکۆ بیرێندز کونسوڵی گشتیی نوێی شانشینی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان کرد.

سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە کونسوڵی گشتیی هۆڵەندا کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست لە پێناو پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و هۆڵەندا.

کونسوڵی گشتیی هۆڵەندا، سوپاسی هاریکاریی و هەماهەنگیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و ستایشی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی کرد، بەتایبەتی لە بوارەکانی هەمەجۆرکردنی ئابووری و گرنگیدان بە کەرتی کشتوکاڵ و بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە.

س.س

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئامینا زکری: گوھۆرین دڤێ قوناغا ھەستیار دا دبەرژوەندیا رەوشا ھەرێمێ دا نابیت

Lalish Duhok

ل دوریانا بەنداڤا مووسلێ پێشمەرگەى ب چەکێ گران هێرش کرنە سەر چەکدارێن داعشێ

Lalish Duhok

بكارئينانا تمبێلێن حكوومی تێنه‌ مه‌رجداركرن 

Lalish Duhok