شبكة لالش الاعلامية

تورکیا دێ ده‌ست ب هێرشا زەمینی بۆ سەر رۆژئاڤايێ کوردستان كه‌ت

تورکیا دێ ده‌ست ب هێرشا زەمینی بۆ سەر رۆژئاڤايێ کوردستان كه‌ت

باسنيوز

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرکۆماری تورکیا ڕایدەگەیەنێت، له‌ نزیكترین كاتدا هێرشى زه‌مینى بۆسه‌ر ڕۆژئاواى كوردستان ده‌ست پێده‌کەن. هاوکات، فەرماندەی هێزەکانی (هەسەدە)ش ئاشکرای دەکات، کە ئامانجی ئەمجارەی تورکیا (کۆبانێ)یە.

ئه‌مڕۆ چوارشەممە، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رکۆماری توركیا، بە میدیای وڵاتەکەی راگه‌یاند، بەم نزیکانە هێرشى زه‌مینى بۆ سه‌ر باكوورى سووریا (رۆژئاوای کوردستان) ده‌ست پێده‌كه‌ن.

هاوکات مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، لە دیدارێکیدا بۆ ماڵپەڕی (ئەلمۆنیتۆر)ی ئەمریکی، ئاشکرای کردووە: ئامانجی ئەمجارەی تورکیا بۆ هێرشکردنە سەر رۆژئاوای کوردستان، کۆبانێیە.

عەبدی، دەشڵێت: ”تورکیا لەم هێرشەیاندا ئامانجی ئەوەیە کە دەست بەسەر کۆبانێدا بگرێت و شارەکە بە عەزازی باکووری حەلەب ببەستێتەوە.“

لە 19ی ئەم مانگەوە، وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی بە ناوی (چنگ- شمشێر) دەست پێکردووە و تاوەکوو ئێستا هێرشەکانی تەنیا بە تۆپباران و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ئاسمانەوە ئەنجام داوە و بەردەوام نیازمەندیی خۆی بۆ هیرشی زەمینی رادەگەیەنێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئەمنستی: ١٢% یا کەسێن د سالا ٢٠١٧ ھاتینە سێدارەدان کورد بوون

Lalish Duhok

دانوستاندن بۆ ڤەگەراندنا هێزێن پێشمەرگەی بۆ دەڤەرێن كێشە ل سەر هاتیە كرن

Lalish Duhok

سه‌رۆكێ حكومه‌تێ: پێشكێشكرنا هه‌مى هاریكاریان بۆ بریندارێن كاره‌ساتا حه‌مدانیه‌ دوپات دكه‌ین

Lalish Duhok