شبكة لالش الاعلامية

سەرۆک بارزانی پێشوازیا شاندەكێ سه‌ربازيێ بریتانیا کر

سەرۆک بارزانی پێشوازیا شاندەكێ سه‌ربازيێ بریتانیا کر

K24 – هەولێر:

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە گه‌وره‌ راوێژكارى به‌رگريى به‌ريتانى له‌ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئەفریقا و شاندێكى سه‌ربازيى ياوه‌رى دەکات.

رۆژی پێنجشەممە (23ی تشرینی دووەمی 2023) لە سەڵاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازى لە مارشاڵ سامى سامپسۆن گه‌وره‌ راوێژكارى به‌رگريى به‌ريتانى له‌ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئەفريقا و شاندێكى سه‌ربازيى ياوه‌رى كرد.

بارەگای بارزانی بڵاویکردووەتەوە، لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە و دواپێشهاتە ئەمنییەکان لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.

هەر لەو دیدارەدا، رۆشنایی خرایە سەر چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هێزی هاوپەیمانان و سوپای عێراقی. شاندی میوان جەختی لە بەردەوامیی پاڵپشتی و هەماهەنگیی نێوان هێزی هاوپەیمانان و هێزی پێشمەرگەی کوردستان کردەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

کونسوڵێ کوێتێ:خودانكرنا زێده‌تر ژ هەزار زارۆكێن سێوى ل کوردستانێ دێ ب ستۆيێ خۆ ڤه‌ گرين  

Lalish Duhok

هاتن وچۆ : هه‌لا تمبێله‌كا بارهه‌لگر دناڤ باژێرى دا هاتن و چۆنێ بكت دێ ئێته‌ سزادان 

Lalish Duhok

شنگالێ ناڤداره‌كێ خۆ ژ ده‌ستدا

karwanhaji