شبكة لالش الاعلامية

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: کوردستانه‌كا بهێزتر واتە پێشه‌رۆژه‌كا وه‌كهه‌ڤ بۆ هەموو ئافرەتان و کچان

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: کوردستانه‌كا بهێزتر واتە پێشه‌رۆژه‌كا وه‌كهه‌ڤ بۆ هەموو ئافرەتان و کچان
K24 – هەولێر:

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی 8ـی مارسەوە رایگەیاند: کوردستانێکی بەهێزتر واتە داهاتوویەکی یەکسان، پارێزراو و گەشاوە بۆ هەموو ئافرەتان و کچان.

رۆژی هەینی (8ـی مارسی 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی: رۆژی جیهانیی ئافرەتان، لە ئافرەتانی کوردستان و جیهان پیرۆز بێت.

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەشکردووە: لەم بۆنەیەدا، پابەندبوونی خۆمان بە پاراستنی مافەکانی ئافرەتانی کوردستان و باشترکردنی بارودۆخی ژیانیان و بەهێزترکردنی پێگەیان لە کایەکانی دەسەڵات و حکومڕانی و بەهێزکردنی بنەماکانی یەکسانیی رەگەزی دووپاتدەکەینەوە.

هاوکات سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەو پەیامەیدا، ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە و جەختیکردووەتەوە: “ئافرەتانی کوردستان دڵنیا دەکەمەوە، کە هەمیشە پاڵپشت و پشتیوانی مافە رەواکانیان دەبم، بۆ ئەوەی بە بەپێی توانا و لێهاتوویی خۆیان رۆڵ و پێگەی شایستەیان هەبێت لە هەموو کایەکانی کۆمەڵگەدا”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

هێمن هه‌ورامى:رووسيا پشته‌ڤانيێ ل مافێن شه‌رعى يێن هه‌رێما كوردستانێ دكه‌ت

Lalish Duhok

دژه‌ تیرۆرا كوردستانێ زانیاريێن نوو ل دۆر هێرشا سنوورێ زێلكان راگه‌هاندن

Lalish Duhok

ژنها و وێڤه‌ ڤیزا توركیا ب ڤى جۆرى دێ ئێته‌ وه‌رگرتن

Lalish Duhok