شبكة لالش الاعلامية

هنگه‌ڤانه‌ك ل باکورێ کوردستانێ هەولا شکاندنا ریکۆرده‌كێ جیهانی دده‌ت

هنگه‌ڤانه‌ك ل باکورێ کوردستانێ هەولا شکاندنا ریکۆرده‌كێ جیهانی دده‌ت

خەندان 191192016_abd1192016

هەنگەوانێکی دانیشتووی باکوری کوردستان لە دوایین هەوڵیدا بۆ تۆمارکردنی ریکۆردێکی جیهانی، شکستی هێنا.

عەبدولوەهاب سەمۆ، هەنگەوانێکی دانیشتووی شاری وانی باکوری کوردستانە و هەوڵی شکاندنی ریکۆردێکی جیهانی دەدات و دەیەوێت لەم رێگەیەوە ناوی بچێتە کتێبی گینسەوە بۆ ژمارە پێوانەییەکان.

ناوبراو لە چەند رۆژی رابردوودا سێیەم هەوڵی خۆی بۆ داپۆشینی تەواوی جەستەی لەلایەن زۆرترین ژمارەی هەنگەوە دا، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو لە شکاندنی ریکۆردی چا بینگوۆی چینی، کە مانگی ئایاری ساڵی رابردوو جەستەی بە زیاتر لە ملیۆنێک و 100 هەزار هەنگ داپۆشی.

عەبدولوەهاب لەكاتی هەوڵدان بۆ شكاندنی ریكۆردی جیهانی داپۆشینی لەش بەهەنگ

عەبدولوەهابی تەمەن 33 ساڵ، لە چاوپێکەوتنێکیدا بە ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ-ی راگەیاندووە “ئامانجی من ئەوەیە کە بە نوسینی ناوم لە کتێبی گینسی تایبەت بە ژمارە پێوانەییەکان، ناوی وڵاتەکەمان [تورکیا] لە جیهاندا بناسێنم”.

ناوبراو – کە زۆرینەی تەمەنی بە بەخێوکردنی هەنگ بەسەربردووە – لەلایەن براکەی (هادی)یەوە یارمەتی دەدرێت تاکو زیاتر لە ملیۆنێک و 100 هەزار هەنگ لەسەر جەستەی جێبکاتەوە و ریکۆردێکی نوێ تۆماربکات.

عەبدولوەهاب لەكاتی هەوڵدان بۆ شكاندنی ریكۆردی جیهانی داپۆشینی لەش بەهەنگ

پاش ئاشکراکردنی هەوڵەکەی، ئەمە سێیەم هەوڵی عەبدولوەهاب بوو بۆ تۆمارکردنی ریکۆردێکی نوێ لەماوەی مانگێکدا.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ریال مەدرید یان مان سیتی دێ دەربازی فاینالێ بیت؟

Lalish Duhok

ب ڤێ رێکێ چارەسەریا چریا ناڤ چاڤێن خوە بکە

Lalish Duhok

راهێنه‌رێ عێراقێ ژ پۆستێ وى هاته‌ لادان

Lalish Duhok