بۆ ئێكه‌م جار.. فێستیڤالا ئۆسكارا كوردی ل هه‌ولێر دێ ئێته سازدان
K24 – هه‌ولێر:
بۆ یه‌كه‌مجار له هه‌رێمی كوردستان فێستیڤاڵێكی سینه‌مایی به ناوی ئۆسكاری كوردی ئه‌نجام ده‌درێت، پرۆژه‌كه به هاوبه‌شی له نێوان چه‌ند كۆمپانیایه‌كی هونه‌ری و میدیایی و براندی كوردی، به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان ئاماده ده‌كرێت.
پشتیوان عه‌بدوڵا سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌كه له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ری كوردستان24 ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد بڕیاره له 25ی مانگی 8ی ئه‌مساڵدا مه‌راسیمه‌كه به‌ڕێوه‌بچێت و 11 خه‌ڵاتی ئۆسكار ئاماده‌كراوه كه بۆ 11 بواری سینه‌مایی جیاواز ده‌درێت، خه‌ڵاته‌كانیش ئه‌م بوارانه ده‌گرێته‌وه:
باشترین فیلمی كوردی
باشترین ده‌رهێنه‌ر
باشترین ئه‌كته‌ری كوڕ
باشترین ئه‌كته‌ری كچ
باشترین ئه‌كته‌ری منداڵ
باشترین سیناریۆ
باشترین وێنه‌گری سینه‌مایی
باشترین مۆنتاژی سینه‌مایی
باشترین موسیكی سینه‌مایی كوردی
یه‌كێك له خه‌ڵاته‌كان ده‌درێت به به‌ئه‌زموونترین هه‌نه‌رمه‌ندی بواری سینه‌مایی كوردی.
دوا خه‌ڵاتی ئۆسكار ده‌درێت به‌یه‌كێك له بینه‌ری فیلمه‌كانی فێستیڤاڵه‌كه.
بریاریشه ته‌واوی فیله به‌شداربووه‌كان بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ بێبه‌رامبه‌ر له یه‌كێك له هۆڵه سینه‌ماییه‌كانی شاری هه‌ولێر نمایش بكرێت.
ته‌واوی فیلمه‌كان له‌لایه‌ن لێژنه‌ی تایبه‌ت به فێستیڤاڵه‌كه‌وه ههڵدهبژێدررێت و له 1ی مانگی چواره‌وه تا 1ی مانگی شه‌ش، فیلمه‌كان وه‌رده‌گیرێن، مه‌رجی وه‌رگرتنی فیلمه‌كان، ده‌بێت ته‌واوی فیلمی كوردی و ماوه درێژبێت.
سه‌رپه‌رشتیاری فیستیڤاڵه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئاماده‌كاری ته‌واو بۆ فێستیڤاڵیكه كراوه و فیلمه‌كان له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستانه‌وه وه‌رده‌گیرێن.
ساڵانه له ویلایه تهیهكگرتووهكانی ئه‌مریكا، فیستیڤاڵی ساڵانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئۆسكار به‌رێوه‌ده‌چێت، كه له‌لایه‌ن ئه‌كادیمیای هونه‌ر و زانستی سینه‌ماییه‌وه ئاماده‌كاری بۆده‌كرێت و خه‌ڵاتی ئۆسكار بۆ چه‌ند بوارێكی سینه‌مایی له سه‌ر ئاستی جیهان و ئه‌مریكادا ده‌به‌خشرێت.
پشتیوان عه‌بدوڵا له درێژه‌ی ئاخاوتنه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بهوهكر كه ئه‌وان ره‌زامه‌ندیان لهئهكادیمیایی هونه‌ر و زانستی سینه‌ماییان وه‌رگرتوه به‌مه‌رجی ئه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كان هه‌مان خه‌ڵاتی ئۆسكاربن له‌رووی كوالیتی و دیزایینهوه، فیستیڤاڵه‌كه‌ش لۆكاڵیبێت و ته‌واوی فیلمه‌كان له چوارچێوه‌ی كوردستانهوهبێت .
ساڵانه له چه‌ند وڵاتێكی جیاواز فیستیڤاڵی له‌مشێوه‌یه ئه‌نجامده‌درێت له‌وانه فێستیڤاڵی سینه‌مایی ئۆسكاری مسری، ئێرانی، سربی و چه‌ند وڵاتێكی دیكه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
