شبكة لالش الاعلامية

سوورێژە بله‌ز ب ئەوروپادا به‌لاڤ دبت

سوورێژە بله‌ز ب ئەوروپادا به‌لاڤ دبت 

رووداو-سلێمانی

رێکخراوی تەندروستیی جیهانیی دەڵێ لە هەموو ئەو ناوچانەی ئەوروپا کە کوتانی دژە سوورێژە کەمیکردووە، بڵاوبوونەوەی ئەو نەخۆشییە زیادیکردووە، ئەوەش بەپێی هەواڵی بی بی سی.

زۆرترین حاڵەتەکان لە ئیتاڵیا و رۆمانیا تۆمارکراون.

سەرەتای ئەمساڵ ئیتاڵیا رایگەیاند 200 حاڵەتی تووشبوون بە سوورێژە لەو وڵاتە تۆمارکراون. هەرچی رۆمانیایە ئەوە لە سەرەتای ساڵی رابردووەوە 3400 حاڵەتی تووشبوون بە سوورێژە و 17 حاڵەتی مردنی بە هەمان نەخۆشیی راگەیاندووە.

رێکخراوی تەندروستی جیهانیی دەڵێ بەهۆی فراوانی تۆڕەکانی هاتووچۆ و پەیوەندی نێوان وڵاتان، ئێشتا هیچ کەس و وڵاتێک لە مەترسی بەرکەوتنی ڤایرۆسی تووشکەری ئەو نەخۆشییە بەدەرنییە، کە وەها ناسراوە بە خێرایی بڵاودەبێتەوە.

رێکخراوە جیهانییەکە دەڵێ بۆ ئەوەی دانیشتووانی وڵاتێک پارێزراو بن، دەبێ لانیکەم 95% یان لە دژی سوورێژە بکوترێن.

زۆربەی حاڵەتە نوێیەکانی سوورێژە لەو وڵاتە ئەورووپییانە دەرکەوتوون کە رێژەی پێویستی دانیشتووانیان لە دژی نەخۆشییەکە نەکوتراون، لە نموونەی ئەو وڵاتانەش ئاماژەدەکرێ بە فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، پۆڵەندا، رۆمانیا، سویسرا و ئۆکراینا. لە بەریتانیاش چەند حاڵەتێک تۆمارکراون.

رێکخراوی تەندروستی جیهانیی دەڵێ ئەنجامی بەدواداچوونەکان دەریدەخەن سوورێژە بە خێرایی لە ئەوروپا لا بڵاوبونەوەدایە.

بەو دوواییانە هەندێک کامپەین لەلایەن چەند رێکخراوی ئایینی و کەسیاتیی دیار لە وڵاتانی رۆژئاوایی ئەنجامدرون کە هانی خەڵکی دەدەن منداڵەکانیان نەکوتن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

وەزارەتا ساخله‌ميێ سەبارەت ب پێلا گەرمێ هۆشداريێ دده‌ت

Lalish Duhok

کوردان هەلبژاردێ عێراقێ بلۆککر

Lalish Duhok

جێوازيا مێشكێ ژن و زه‌لامان دئێته‌ ئاشكه‌راكرن  

Lalish Duhok