باشترین و خراپترین وهلات بۆ ژیان و مهزنبوونا زارۆكان هاته دیارکرن
خەندان-
ڕێکخراوی “منداڵان بپارێزن” لە سەرژمێریەکی تازەدا باشترین و خراپترین وڵاتانیان دیاریکرد بۆ ژیان و گەورەبوونی منداڵان.
نەرویج و سلۆڤینیا لە پلەی یەکەمدا وەکو باشترین وڵات هاتن ئەمە لەکاتێکدا نەیجیریا لە پلەی کۆتاییدا هات وەکو خراپترین وڵات ئەمەش بەهۆی ئەگەری زۆری مەترسی کۆتاییهاتنی قۆناغی منداڵی لە تەمەنێکی زۆر کەمدا.
لەم سەرژمێریەدا 172 وڵات هاتوون کە لە باشترینەوە بۆ خراپترین ڕیزبەندیکراون بەگوێرەی چەند هۆکارێک لەوانە، مردن لە پێش تەمەنی پێنج ساڵی، یاخود کۆتاییهاتنی تەمەنی منداڵی بە هۆکارەکانی بەشوودانی پێشوەخت، خراپی پێدانی خۆراک یاخود ڕێژەی بەردەستبوونی خۆراک، نەچوونە قوتابخانە، کارکردنی منداڵان، منداڵبوونی پێشوەخت، بێ ماڵ و حاڵبوون و کوشتنی منداڵان.
لەم سەرژمێریەدا وڵاتانی ڕۆژئاوا و ناوەڕاستی ئەفریقا وەکو خراپترین 10 وڵات دەستنیشانکراون ئەمەش بەهۆی زۆری حاڵەتی بێ ماڵ و حاڵبوون و لە سەدا 43ی منداڵانی نەیجیریا بۆ نموونە، لەژێر تەمەنی 5 ساڵی کێشەی گەشەکردنیان هەیە بەهۆی خراپی و نەبوونی خۆراکی پێویست.
سوریا لە پلەی 137دا هات بەهۆی زۆرترین ڕێژەی ئاوارەبوونی منداڵان کە لە سەدا 65.4، کاریگەری دەخاتە سەر باری تەندروستی و نەبوونی هەلی خوێندن.
لەم ڕیزبەندیەی خوارەوەدا باشترین و خراپترین وڵاتەکان ڕیزکراون:
باشترین وڵاتەکان:
1. نەرویج و سلۆڤینیا
2. فنلەندا
3. هۆڵەندا و سوید
4. پورتوگال
5. ئێرلەندا
6. ئایسلەندا و ئیتاڵیا
7. بەلجیکا، قوبرس، ئەڵمانیا و کۆریای باشوور
خراپترین وڵاتەکان:
1. نەیجیریا
2. ئەنگۆلا
3. مالی
4. کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست
5. سۆمال
6. چاد
7. باشووری سودان
8. بۆرکینافاسۆ
9. سیرالیۆن و غینیا
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
