فشارا دەروونى دزارۆكينيێ دا کاریگەريا هەمیشەیی ل سەر مێشکێ دبت
رووداو-سلێمانی
توێژینەوەیەکی نوێی ئەمریکی دەڵێ ئەوانەی لە سەرەتای ژیانیان رووبەڕووی گوشاری بەهێزی دەروونی دەبنەوە، لە داهاتوو مێشکیان تووشی گرفتی جۆراوجۆری تەندروستی دەبێ.
توێژەرەکان لە زانکۆی پزیشکیی ویسکۆنسن بوون لە ئەمریکاوە و لە داتا تەندروستیەەکانی 1320 کەسیان کۆڵیوەتەوە کە نێوەندی تەمەنیان 85 ساڵان بووە و تووشی چەندین گوشاری دەروونیی سەخت بوون لە ژیانیاندا و هەموویان تاقیکردنەوەی دەروونی و دەمارییان بۆ کراوە.
دۆگ براون، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە، دوای بە ئەنجامگەیشتنی توێژینەوەکە دەڵێ رووبەڕووبوون لەگەڵ گوشاری دەروونی و دەماریی بۆ ماوەیەکی درێژ، لە داهاتوو کار لە یادەوەری و توانای بیرکردنەوە دەکات.
دوای دەرکەوتنی ئەنجامەکان، توێژەرە ئەمریکاییەکان داوایان کرد گرنگییەکی زیاتر بەو کەسانە بدرێ کە لە بارودۆخی هەژاریدا دەژین، چونکە ئەگەری زۆرترە ئەوانە رووبەڕووی گوشاری توندی دەروونی ببنەوە و لە داهاتوو لێکەوتە نەرێنییەکان لەسەریان دەربکەوێ.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
