دهمێ هندێ هاتيه دلخۆش بى
خەندان لایف_
ئەگەر دەتەوێت کەسێکی دلخۆشتر و ئاسودەتر بیت ئەوا بە ئەم 10 گۆرانکاریە بچوکە کاریگەریی گەورە لە ژیانتدا دروست دەکەیت:
١-خۆت بەراورد مەکە بە کەسی دیکە؛توێژەرانی کۆمەلایەتی و دەروونشیکاران جەخت لەوە دەکەنەوە کە کەسانی دلتەنگ یەکێک لە گەورەترین ئاکارەکانیان ئەوەیە کە خۆیان زۆر بەراوارد دەکەن بە کەسانی تر.
٢-دروستکردنی پێشبینیەک کە لە تواناکانت بەدەرە؛بەپێی ئامۆژگاری دەروونشیکاران ،پێویستە یان پێشبینیەکانت کەم بکەیتەوە یاخود تواناکانت زیاد بکەیت.
٣-ئالودەبوون بە تۆڕەکۆمەلایەتی و ئامێرەکانی تەکنەلۆژیا:بەکارهێنانی زیاد لە پێویستی تۆرەکۆمەلایەتیەکان لە ژیانی کۆمەلایەتی دوات دەخات و کەسایەتیەکی گۆشەگیرت بۆ دروست دەکات،وا باشترە بەپێی پێوست بەکاری بهێنیت و کاتی گونجاوی بۆ دابنێیت.
٤-ترسان لە داهاتووت:بۆئەوەی دلخۆشتربیت وا باشترە لە ئێستادا بژیت ،چونکە بیرکردنوە لە ئەگەرەکانی داهاتوو لە ژیانت دوات دەخات و تەنها سەر ئێشەت بۆ زیاد ئەکات.
٥-بیرکردنوە لە ڕابردووت:یەکێک لە نیشانە دیارەکانی خەمۆکی بیرکردنەوەیە لە رابردوو و خۆزگە خواستن بە رابردووت،لە جیاتی ئەم خەمۆکیە دەستکردە وا باشترە هەول بۆ باشترکردنی ئێستات بدەیت و پلانت بۆ داهاتوو هەبێت
٦-پلانێکی زۆر:دیارترین نیشانەکانی دواکەوتنی کەسێک لە کار و فرمانەکانی رۆژانەی دانانی پلانێکی زۆری کارکردنە،کەدواجار بەرەو خەمۆکی سەردەکێشێت،پلانی کەم دابنی و بە زووترین کاتی هەولی جێبەجێکردنی بدە.
٧-دواخستنی کاتی پشوو: مرۆڤ بۆ ئەوەی ئەو کارەی جێبەجێیی دەکات ئاسودەی بکات،پێوستی بە پشووی ناو بەناو هەیە.کاتی پشوەکانت جێژ لە کاتەکانت ببینە و بیر لە کارەکانت مەکەرەوە.
٨-هەمیشە چاوەرێی کاتێکی گونجاو مەکە؛گومان لەوەدا نیە بۆ هەرکارێک پێوستت بە کات و شوێنی شیاو هەیە،بەلام هەمیشە دواخستنی کار و پلانەکانت بۆ کاتێکی گونجاو ی نادیار وادەکات کە هەرگیز ئەو کارە ئەنجام نەدەیت.زەمینە لەباری بۆ بگونجێنەو ئەنجامی بدە.
٩-هەوڵدان بۆ گرتنەدەستی جلەوی هەموو شتێك؛بەپێی توێژینەوەکان ،کەسانی دلخۆش کەمتر هەولی کۆنترۆلکردنی هەموو شتێک دەدەن،ئەوەی پێیاندەکرێت درێخی تیاداناکەن،هەرچی لەتواناشیاندا نەبێت هەولی بەزۆر کۆنترۆلکردنی نادەن.
١٠-هەوڵدان بۆ بە دەستهێنانی باشترین کالا و براندەکان: دەرونشیکارەکان جەخت لەوە دەکەنەوە کە “دەکرێت مرۆڤ بە کاڵایەکی سادە دلخۆش ببێت،ئەوکەسانەی کە هەولی بەدەستهێنانی کالا و براندی بەناوبانگ و گرانبەها دەدەن زیاتر بۆ راکێشانی سەرنجی دەوروبەریانە،هەر ئەمەش لە دەرئەنجامدا توشی خەمۆکی دەکات”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
