تاتۆ مەترسیدارە،بزانە چی ل لهشێ مرۆڤى دکت
ZNA – ھەولێر
یەکێک لەو خووانەی لە ئێستادا لە ناوخەڵکی بەگشتی و گەنجان بەتایبەتی باوە کێشانی وێنە و ھێما و نووسینە لەسەر جەستەیان کە ئەمەش پێی دەگوترێت تاتۆ .
بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی تەلیگرافی ئینگلیزی, لەماوەی رابردوو ئافرەتێکی ئوسترالی سەردانی نەخۆشخانەی کردوە بەھۆی پەیدابوونی ھەندێک پارچەی چەوری لەژێر ھەنگڵی و ترسی ھەبووە ئەمە گرێی شێرپەنجەیی بێت .
دوای لابردنی گۆشتە زیادەکە دەرکەوتوو کە زیانێکی زۆری نەبووە بەڵام لەھەمانکات ئەم گوشتە زیادانە بەھۆی کارلێکی وێنەکێشانی تاتۆ لەسەر جەستەی دروست بووە و ئەم ئافرەتەش پێش ١٥ ساڵ لەمەوبەر ئەم تاتۆیانەی کردوە و ئێستا ئاسەوارەکەی دەرکەوتووە .
لەلایەکی دیکەپزیشکانی پسپۆڕ لە بواری پێست دەڵێن , ئەو مەرەکەبەی (حبر) لە دروست کردنی تاتۆ بەکار دێت دەگاتە گرێی لیمفاوی لەش وئەمەش دەبێتە ھۆی ئاوسانی لەش و کێشەی بۆ دروست دەکات .
ھەروەھا پزیشکان دەڵێن : بەپێی توێژینەوەکان دەرکەوتووە کە ئەو مەرەکەبەی بۆ تاتۆکردن بەکاردێت دووەم ئۆکسیدی کاربۆنی ژەھراوی لەخۆ دەگرێت و ئەم ژەھرەش دەچێتە ناو جەستە و کێشە بۆ تەندروستی مرۆڤ دروست دەکات.
یاسین ئەحمەد
سەرچاوە / سکای نیوز
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
