شبكة لالش الاعلامية

كانگايا هێكا دایناسۆرێ هاته‌ ديتن 

كانگايا هێكا دایناسۆرێ هاته‌ ديتن 
كورديو:

لێكۆڵەران كانگایەكیان لە چین دۆزیوەتەوە كە سەدان هێلكەی جۆرە دایناسۆرێك بە ناوی (سووسماری) باڵندەی تێدا بووە.

ناشناڵ جۆگرافیك بڵاویكردۆتەوە، بۆ یەكەم جار شوێنەوارناسەكان لە باكووری ڕۆژئاوای چین كانگایەكیان دۆزیوەتەوە كە (300 – 215) هێلكەی جۆرە دایناسۆرێك بە ناوی (پترۆسارووس) یان (سووسماری) باڵداری تێدایە، ئەم بوونەوەرە لە سەردەمی (كرتاسە) ژیاوە.

ئەگەرچی زانایان بۆ (200) ساڵە ئەم بوونەوەرە دەناسن، بەڵام هێلكە نوێ دۆزراوەكە شتێكی نایابە.

لێكۆڵینەوەكان نیشانیان داوە كە سەردەمی (ئەنكۆباسیۆنی) ئەم دایناسۆرە دوو ساڵ بووە، هەروەها دوای ئەوەی سووسماری باڵدار زاووزێی دەبێتە جۆری هێلكە كردن، ئەم بوونەوەرە لە فڕین دەكەوێت.

(پێترۆساروس) لە جۆرە بوونەوەرە نایابە گەورانەیە كە كاتی خۆی توانای هەڵفڕینی هەبووە

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پیاسه‌کرن ل باخچه‌ى ب مفاتره‌  ژ يا جاده‌يان

Lalish Duhok

ماسیه‌كێ ته‌مه‌ن 100 سالى هاته‌ گرتن  

Lalish Duhok

ئێدى بۆ نڤيسينێ مالئاڤايێ ل كیبۆردى بكە

Lalish Duhok