شبكة لالش الاعلامية

ئەندازیاره‌كى ژاپۆنی گراندایزەرى دگهۆڕت بۆ يێ راستەقینەيى

ئەندازیاره‌كى ژاپۆنی گراندایزەرى دگهۆڕت بۆ يێ راستەقینەيى
ئێن ئارتى2:
ئەندازیارێکی ژاپۆنی توانی کەسایەتی گراندایزەر بگۆڕێت بۆ ڕاستەقینە لە ڕێگای دروستکردنی ڕۆبۆتێکی گەورەوە کە بەرزییەکەی دەگات بە ٨.٥ مەتر.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، ئەندازیاری ژاپۆنی ماساکی ناگومو لە کۆمپانیایەکی دروستکردنی ئامێری ئەلکترۆنیدا کە بە “ساكی كاكا كيبارا كيكای” ناسراوە ڕۆبۆتێکی زەبەلاحی بە شێوەی گراندایزەر دروستکردووە کە کەسایەتییەکی بەناوبانگی زنجیرەیەکی فیلم کارتۆنییە.

کێشی ئەم ڕۆبۆتە دەگات بە حەوت تەن و لەسەر پێیەکانی دەوەستێت، هەموو ئامادەکارییەکی کارەبایی لە ناوەوە بۆ کراوە بۆ ئەوەی بتوانێت دەست و قاچی بجوڵێنێت.

هەروەها لەتوانایدایە پەنجەکانی بجوڵێنێت و بەشی سەرەوەی جەستەی بلەرزێنێت، هەروەها دەتوانێت بەرەوپێشەوە و دواوە بڕوات و خێراییەکەی دەگات بە کیلۆمەترێك لە کاتژمێرێكدا.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

هه‌لبژارتییێ عیراقێ گه‌هشته‌ مۆندیالا پێگه‌هشتییان

Lalish Duhok

گه‌نجه‌كێ زاخۆ پرۆگرامێ یاهووی ب بزاراڤێ بادینی درۆست كر

Lalish Duhok

قەھوە بەشەکێ گرنگێ مێشکی ژ ناڤ دبەت

Lalish Duhok