وهريانا پرچێ ل وەرزێ گەرمێ دا زێده دبت
بيمسىى:
بە پێی چەند توێژینەوەیەک کە لە زانکۆی واشنتۆن کراوە ، لە دوای ئەنجامدانی چەند لێکۆڵینەوەیەک کە لەسەر خانمانی وڵاتانی جیاواز ، لە ئەنجامدا دەرکەوت بەشێوەیەکی گشتی لە وەرزی هاوین و پایزدا هەڵوەرین قژ زۆر زیاددەکات، بەبەراورد بە بە دوو وەرزەکەی دیکە، بەڵام لە پیاواندا کەمترە ئەم حاڵەتە.
بەپێی زانیاریەکانیش لە رۆژێکدا هەڵوەرینی 50-100 تاڵە مووی قژ، ئاساییە و دڵەڕاوکێی ناوێت، بەڵام لەو رێژەیە تێپەڕیکرد تەندروست نییە و باشترە سەردانی پزیشک بکەیت.
هۆکاری ئەم قژ هەڵوەرینەش لەم وەرزەدا، دەگەڕێتەوە بۆ پلەکانی گەرما و گۆڕانی کەشوهەوا، ئەمە جگەلەوەی منداڵبوون و دابەزینی کێش بەخێرایی و بیرکردنەوەی زۆر و دڵەڕاوکێش کاریگەری هەیە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
