دتەمەنێ 92 سالیێ دا بەکالۆریۆس تەمامكر
خەندان-
ئانی دیلارد کە خانمێکی ئەمەریکیە، لە تەمەنی 92 ساڵیدا ئاهەنگی دەرچوونی دەگێڕێت.
بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی “ئیندپێندت”ی بەریتانیا، لە ویلایەتی “ساوس کارۆلینا” ژنێکی تەمەن 92 ساڵ، بەناوی “ئانی دیلارد” بڕوانامەی هونەری لیبڕاڵی لە کۆلێژی “Midlands Technical” بەدەستدەهێنێت، بەشداری ئاهەنگی دەرچوون دەکات لەگەڵ 2200 گەنج.
ئەم خانمە لە تەمەنێکی درەنگدا بڕیاریداوە بگەڕێتەوە خوێندن، هەربۆیە لە ئێستادا بڕوانامەی بەکالۆریۆس بەدەستدەهێنێت، کاتێک بڕوانامەکەی پێبەخشرا لەسەر ستەیج وتی “خوێندن وایکرد هەستبکەم هەمیشە گەنجم، هاوکات ژیریمی فراوان کرد، هیوادارام گەشتی خوێندنم سەرچاوەیەکی باش بێت بۆ ئەوانی دیکە، ئامۆژگاریم ئەوەیە، دەتوانیت لەهەر کاتێکدا بێت ئەوەی خواست لەسەریەتی بەدیبهێنیت، گرنگ ئەوەیە لە شوێنێکدا دەست پێبکەیت”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
