چاوان ژ عارەقێ دێ رزگاربى؟
بيمسى:
عارەق کردنەوە بریتیە لە کۆمەڵێك دەرداو کە لەلایەن ڕژێنەکانی پێست دەردەدرێن کاتێک پلەی گەرمی لەش بەرز دەبێتەوە..
لەبەر ئەوەی عارەق کردنەوە بۆنێکی ناخۆش و بێزارکەری هەیە ، خەڵکی هەمیشە هەوڵ دەدەن خۆیانی لێ ڕزگاربکەن، وەک ئاشکرایە کە پاك و خاوێن ڕاگرتنی لەش باشترین ڕێگایە بۆ ڕزگار بوون لەو بۆنە ، بەڵام چەند ڕێگایەکی نوێ و کاریگەرتر هەیە کە سودێکی زۆریان ئەبێت بۆ کەم کردنەوەی ئەو بۆنە ..
ئەمانەش چەند ڕێگەیەکە :
– پۆشینی ئەو جل و بەرگانەی لە لۆکە دروست کراون.
بەکارهێنانی لیمۆ عارەق کردنەوە کەم ئەکاتەوە و یارمەتی ڕزگار بوون ئەدات لە بۆنی ناخۆشی لەش، ئەویش بە دانانی پارچەیەك لیمۆ لە ژێر باڵت .
بەکارهێنانی گیراوە ئامادەکراوەکان (معطر) بۆ نەهێشتنی عارەق کە لە بازاڕەکان و دەرمانخانەکان دەست ئەکەوێت .
پێویستە ژێر باڵ باش وشك بکەینەوە پاش خۆشتن ، بۆ ڕێگە گرتن لە گەشە و زۆربوونی ئەو بەکتریانەی ئەبێتە هۆی دروست بونی عارەق.
کەمکردنەوەی خواردنی خۆراکە چەورەکان چونکە دەبێتە هۆی دروستکردنی بۆنی ناخۆش بۆ لەشمان.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
