شبكة لالش الاعلامية

ل دهۆکێ 100 تابلۆيێن شوونواری هاتنه‌ ديتن  

ل دهۆکێ 100 تابلۆيێن شوونواری هاتنه‌ ديتن  
رووداو – دهۆک

لە پارێزگای دهۆک شوێنەوارێکی گرنگی مێژوویی لە گرێ باستکێ لەلایەن تیمێکی شوێنەوارناسانی کوردی – ئەڵمانی دەدۆزرێتەوە، بەگوتەی بەڕێوەبەری شوێنەواری پارێزگای دهۆک، دۆزینەوەی ئەو شوێنەوارانە دەبێتە راستکردنەوەیەک بۆ مێژووی کوردستان.

ناسر عەلی، بەڕێوەبەری نووسینگەی رووداو لە دهۆک رایگەیاند: لە 50 ساڵی رابردوودا لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمە یەکەمجارە ناوچەیەکی وا گەورەی شوێنەواری بدۆزرێتەوە. لە ماوەی 3 ساڵی رابردوودا تیمێکی کوردی – ئەڵمانی کە نزیکەی 60 کەس دەبوون، لێکۆڵینەوەیان لەو ناوچەیە کردووە.

ناسر ئەحمەد قاسم، بەڕێوەبەری شوێنەواری پارێزگای دهۆک لەبارەی گرنگی شوێنە شوێنەوارییەکە بە رووداوی راگەیاند: “ئەو شوێنە شوێنەوارییە یەکێک لە شوێنە هەرە گرنگەکانە، شوێنەواری میزپۆتامیایە”.

زیاتر لە 100 تابلۆ لە ناوچە شوێنەوارییەکە دۆزراونەتەوە. ناسر ئەحمەد گوتی: “ماوەی 3 ساڵە تیمێکی کوردی – ئەڵمانیمان بە سەرۆکایەتی خۆم و د.پیتەر فلتسنەر پێکهێناوە و کاری لێکۆڵینەوە لە گرە دەکەین. خۆشبەختانە لە ساڵی رابردووەوە زیاتر لە 100 تابلۆ دۆزراونەتەوە، سەرجەمیان بە خەتی بزماری لەسەریان نووسرابووە، دۆزینەوەی ئەو تابلۆیانەش کە چەندین تابلۆن مێژووی کورد و کوردستان لە ناوچەکە دەردەخەن و دەبنە راستکردنەوەیەک بۆ مێژووی کوردستان”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بۆ دلخۆشبوونێ لگەل خۆشتڤيێ خۆ دا ڤان پێنگاڤان بهاڤێره‌

Lalish Duhok

بۆ ھێرشكرنێ چاڤەڕێى فەرمان دكن

Lalish Duhok

چاوان دێ خۆ ئامادە كه‌ى بۆ پرۆسا هه‌ڤژينيێ 

Lalish Duhok