شبكة لالش الاعلامية

هنده‌ك ده‌مان ڤه‌خوارنا ئاڤێ زیان هه‌نه‌ 

هنده‌ك ده‌مان ڤه‌خوارنا ئاڤێ زیان هه‌نه‌ 
كوردستان تيڤى:
ئاشكرایه‌ ئاو شله‌یه‌كی زۆر پێویسته‌ بۆ جه‌سته‌ و بۆ چالاككردن و كاركردنی سه‌رجه‌م ئه‌ندام و كۆئه‌ندامه‌كانی له‌ش سوودی زۆری هه‌یه‌ ،هه‌ر بۆیه‌ پێویسته‌ به‌ به‌رده‌وامی و به‌ بڕی پێویست رۆژانه‌ ئاو بخورێته‌وه‌ .

به‌ڵام ئه‌و ئاوه‌ی كه‌ زۆر به‌ سووده‌ بۆ مرۆڤ ، هه‌ندێك جار نه‌خورێته‌وه‌ باشتره‌ ، چونكه‌ له‌ بری سوود زیان به‌ جسته‌ ده‌گه‌یه‌نێت ، ماڵپه‌ری masrawy بۆمان روونده‌كاته‌ چ كاتێك پێویسته‌ خۆمان له‌ خواردنه‌وه‌ی ئاو به‌ دوور بگرین .

له‌ هه‌واَله‌كه‌ی مالپه‌ری masrawy هاتووه‌ كه‌ راسته‌وخۆ له‌ پێش و له‌ دوای نانخواردن نابێت ئاو بخورێته‌وه‌ ، له‌به‌ر ه‌وه‌ی ڕێگە لە گەدە دەگرێت ترشەڵۆکی پێویست دەربدات بۆ شیکردنەوەی خۆراکەکان و ناهێڵێت بەباشی ماددە خۆراکییەکان بمژرێت ، هه‌روه‌ها ئاو خواردنه‌وه‌ پێش خەوتن دەبێتە هۆی تێکچوونی خەوی مرۆڤ و بەخەبەرهاتنەوە ی بۆ چەند جارێك .

هه‌ر له‌ هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ خواردنەوەی ئاوی سارد لە بەیانیاندا زۆر زیان بە جەستە دەگەیەنێت و کاری هەرس تێكدەدات و دەبێتە گۆی هەوکردنی قوڕگ و کۆئەندامی هەناسە ، له‌ دوای وه‌رزشكردنیش خواردنه‌وه‌ی ئاو ده‌بێته‌ هۆی زیادبوونی لێدانی دڵ و هەستکردنی بە ماندووێتی لەگەڵ سەر ئێشە و سەرگێژخواردن .

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

رۆژانە دوو خۆلەکێن غاردانێ هه‌ستيێ خانمان بهێز دکت

Lalish Duhok

چاوان دێ زانی كێشاته‌ ساخله‌مه‌  

Lalish Duhok

ئەگەر ته‌ دڤێت کێشا لەشێ ته‌ زێده‌ نەبت،زێده‌تر گرنگيێ بڤان خوارنان بده‌ 

Lalish Duhok